گواتیمالا لە ئۆڵۆمپیاد

گواتیمالا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، بەڵام دواتر تا ساڵی ١٩٦٤ بەشداری نەکرد. لەو ساڵەوە بەشداری سەرجەم ئۆڵۆمپیادەکانی ھاوینە کردووە، ئەم وڵاتە تەنھا یەکجار بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە ئەویش ساڵی ١٩٨٨ بوو. گواتیمالا یەکەم مەدالیای خۆی لە ساڵی ٢٠١٢ بردەوە دوای شەست ساڵ لەیەکەم بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا، ئەویش لە ڕێگای ئێریک بارۆندۆ کاتێک لە پێشبڕکێی ٢٠ کم ڕۆیشتنی پیاسەی پیاوان پلەی دووەم و مەدالیای زیوی وەرگرت. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی گواتیمالا ساڵی ١٩٤٧ دروست کرا و ھەر لەو ساڵەدا لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Guatemala at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.