گرووپی بانکی جیھانی
گرووپی بانکی جیھانی (بە ئینگلیسی: World Bank Group بە کورتی: WBG) بنەماڵەیەکە لە پێنج ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە قەرز و وام دەداتە بە وڵاتانی پەرەئەستێن. ئەم ڕێکخراوەیە گەورەترین و ناسراوترین بانکی پێشکەوتنە لە جیھان. ھەروەھا چاودێرێکە لە گرووپی پێشکەوتنی ویلایەتەیەکگرتووەکان.[١] بناغەی ئەم بانکە لە واشینگتن دی سی داڕشتراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٣٠ بیلیۆن دۆڵاری قەرز و وام ئامادە کردووە و یارمەتی داوەتە وڵاتان بۆ پێشکەوتنیان.[٢]
ناوبڕ | WBG |
---|---|
دامەزران | ٢٧ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٤٥ |
سکرتێری گشتی | جیم یانگ کیم |
وێبگە | http://www.worldbank.org/ |
چالاکییەکانی بانکی جیھانی خڕبووەتەوە لە سەر وڵاتانی پەرەئەستێن، لە بوارەکانی وەک پێشکەوتنی مرۆڤەکان (وەک: فێرکاری، تەندروستی)، کشتوکاڵ و پێشکەوتنی گوندەکان، پاراستنی ژینگە (وەک کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە)، ژێرخان (وەک: بووژاندنەوەی شار و ڕێگاوبانەکان، ئێلێکتریسیتە)، بیناکردنی پڕۆژە گەورەکانی پیشەسازی، و حکوومەت (وەک پێشکەوتنی دامەزراوەکانی یاسایی و دژە گەندەڵی).
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی [١]
- ^ «The World Bank Information Center» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی "ناوەندی زانیارییەکانی بانک". لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرووپی بانکی جیھانی تێدایە. |