گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو
گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو بە کۆنترین مۆڵی بازرگانی دادەنرێت لە ئیتاڵیا کە تائێستا چالاکە و بەردەوامە لە خزمەتگووزاری وە بە یەکێک لە لە شووێنەوارە ھەرە گرینگەکانی شاری میلانۆ دادەنرێت. ئەم گالێریایە بە ناوی ڤیکتۆر ئیمانویلی دوو ەوە ناونراوە کە یەکەم پاشای شانشینی ئیتاڵیا بووە.
شوێن | میلان، ئیتاڵیا |
---|---|
پۆتانەکان | 45°27′56″N 9°11′24″E / 45.46556°N 9.19000°Eپۆتانەکان: 45°27′56″N 9°11′24″E / 45.46556°N 9.19000°E |
ڕۆژانی کرانەوە | ١٨٧٧ |
خاوەن | شارەوانی میلان |
تەلارساز | ژویسپێ مەنگۆنی |
هۆکاری گواستنەوەی گشتی بۆ خەڵک | Duomo |
ئەم گالێریایە لە ساڵی ١٨٦١ دیزاینی بۆ کراوە و لە ساڵانی ١٨٦٥ تاوەکو ١٨٧٧ لایەن تەلارسازی ئیتاڵی ژویسپێ مەنگۆنی بنیاتنراوە.
تەلارسازی
دەستکاریئەم تەلارە پێکھاتووە لە دوو گومەزی شووشەی کە بە ئاسن ڕاگیراوە کە بە شیوەیەکی ھەشت لا (ئۆکتاگۆن) و دەڕوانێتە سەر ھەردوو شەقامی پیازا دێل دوۆمۆ و شەقامی پیازا دیڵا سکاڵا. لەو سەردەمەدا ئەم جۆرە دیزاینە باوترین جۆری دیزاین بوون بۆ تەلاری بازرگانی کە بتوانی شووشە و ئاسن تێکەڵاو بەیەک بکەیت.
ناوەڕاستی ئەم ھەشت لایە گومەزێکی گەورەی شووشەی ھەیە کە تیرەی ناوەوەی ٣٧٬٥ مەترە و بەرزییەکەشی ١٧ مەترە.
سەقفی ئەم تەلارە بەھۆی جەنگی جیھانی دووەم تووشی تێکشکانێکی گەورە بوو، لە سالێ ١٩٧٠ چەندین ڕاپۆرت ئامادەکران کە کێشەکانی ئەم تەلارەی تێدا باسکرابوون، لە ساڵی ١٩٨٠ تواندرا ھەندێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێت. لەڕۆژگاری ئەمرۆدا ئەگەر تەماشای سەقفی ئەم تەلارە بکەین، ئەوە چەندین چاکسازی و چاکردنەوەی تێدا بەدی دەکەین.
بازاڕ و چێشتخانە و ھۆتێل
دەستکاریگالێریا زۆر کات بە نازناوی «ژووری وێنەکێشانی میلان» ناودەبرێت بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە شوێنی بازارکردن و نانخواردن تێیدا.
گالێریا بەوە ناوبانگە کە چەندین بازاڕی گرانبەھا و مێژووی بە نرخی تێدایە لەوانە ھۆتێلی گرانبەھای Town House Galleria و کۆفی شۆپی بیفی Biffi Caffè (کە دامەزراندنەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٧).
لە ساڵی ٢٠١٢ شارەوانی میلان دوای ٢٠ ساڵ لە کارکردن گرێبەستی مەکدۆناڵدزی تازە نەکردەوە لەناو گالێریادا، بەمەش کێشە درووست بوو لە نێوان مەکدۆناڵدز و شارەوانی میلان، دواتر مەکدۆناڵدز ناچاربوو لە ناوچەیەکی نزیک لە گالێرا لقێکی تری خۆی بکاتەوە.
پێشانگا
دەستکاری-
دیمەنێک لە گومەزە شووشەیەکەی گالێریا
-
ژوورەوەی گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو لە سالی ١٨٨٠
-
دانانی بەردی بناغەی گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو
-
دەرگای چوونەژوورەوە
-
دیمەنێک لە ھونەری تەلارسازی دیوی ناوەوە
-
نەخشەی زەوی دیوەی ناوەوە
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Galleria Vittorio Emanuele II»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو تێدایە. |