گالبا (لەدایکبووی ٢٤ کانوونی یەکەمی ٣ی پێش زایین تا ١٥ی کانوونی یەکەمی ٦٩ی زایینی) ئیمپراتۆرێکی ڕۆمانی بوو، سەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەی لە ٦٨ی زایینیی تا ٦٩ بوو. یەکەم ئیمپراتۆر بوو لە ساڵی چوار ئیمپراتۆرەکە و بووبە ئیمپراتۆر کاتێک نیرۆ مرد.

لە خێزانێکی سەرمایەدار لەدایکبووە، چەندین پۆستی گرنگی لە وڵات ھەبووە لەسەر پارێزگاکانی وەک ئاکویتانیا، سەرەوەی ئەڵمانیا، ئەفریقا لە سەرەتای نیوەی سەدەی یەکەمی زایینی. ھەرچۆنێک لە بەشێکی کۆتایی سەردەمی کلاودیوس لە پۆستەکانی خانەنشین دەبێت بەڵام نیرۆ دواتر دەیکاتە بەرپرسی ھیسپانیا. لەدوای شکستی کلاودیوس لە کپکردنەوەی کودەتاییەک و مردنی نیرۆ، گالبا دەبێت بە ئیمپراتۆر بە پشتگیری پریتۆرینەکان. لەدوای ئەو ئۆتۆ دێتە شوێنی و دەبێتە ئیمپراتۆر.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری