گالاکتۆز (بە ئینگلیزی: Galactose) شەکرێکی مۆنۆساکاریدە، کە نزیکەی ھێندەی گلووکۆز شیرینە، نزیکەی ٦٥٪ بەقەد سوکەرۆز شیرینە. ئەلدۆھێکسۆزە و ئیپیمەری C-4ی گلووکۆزە. کەمێک لە گەردیلەکانی لاکتۆز بەستراونەتەوە بە گەردیلەکانی گلوکۆز بۆ پێکھێنانی گەردیلەکانی لاکتۆز.[١] گالاکتۆز بە ھەردوو شێوەی کراوە و بازنەیی بوونی ھەیە، فۆڕمێکی زنجیرە کراوەیی کاربۆنیی ھەیە کە کەوتۆتە کۆتاییی زنجیرەکە.[٢] چوار ئایزۆمەری خولگەیی ھەیە، دوانیان بە ئەڵقەیەکی پیرانۆز (شەش ئەندام) و دوو بە ئەڵقەی فورانۆز (پێنج ئەندام).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Spillane WJ (2006-07-17). Optimising Sweet Taste in Foods (بە ئینگلیزی). Woodhead Publishing. p. 264. ISBN 9781845691646.
  2. ^ Kalsi PS (2007). Organic Reactions Stereochemistry And Mechanism (Through Solved Problems) (بە ئینگلیزی). New Age International. p. 43. ISBN 9788122417661.