گادزیلا (فرەنچایز)

فیلم

گادزیلا (بە ئینگلیزی: Godzilla) باس لە دڕندەیەکی زەبەلاح دەکات بە ناوی گادزیلا. گادزیلا بوونەوەرێکی زەبەلاح و بەھێزە و لە دایناسۆر دەچێت و بەشێوەی ئاگر ھەناسە دەدات. یەکەم فیلمی گادزیلا لە ساڵی ١٩٥٤ لە ژاپۆن دەرچوو، لەو کاتەوە چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و کۆمیک و یاری دەربارەی گادزیلا ھەبووە. لە فیلمەکاندا، گادزیلا بەزۆری شەڕ لەگەڵ دڕندە گەورەکانی تر دەکات، کە پێیان دەوترێت «کایجو». ھەندێک جار، گادزیلا ئەو پاڵەوانەیە کە زەوی دەپارێزێت و ھەندێکی تریش، دەبێتە ھۆی وێرانکاری. ئەم فرەنچایزە لە سەرانسەری جیھاندا بەربڵاوە. گادزیلا بووەتە ھێمای کلتوری پۆپی ژاپۆنی و لە فیلمەکانی ژاپۆن و ئەمریکاشدا بەشداری کردووە.

لۆگۆی سەرەکی

سەرچاوەکان

دەستکاری