کەیڵ یاخود کەلەرمی گەڵا، کە سەر بە پۆلی سەوزەواتە و لە جنسی براسیکا ئۆلێراسیایە (Brassica oleracea). گەڵاکانی سەوز یا مۆرە، کە لە ناوەندی گەڵاکانەوە سەر (واتە وەکو کەلەرم) دروست ناکات. کەیڵ وادادەنرێت کە نزیکتربێت لە کەلەرمی کێوی (کەلەرمی بەڕی) وەک لە زۆربەی جۆرەکانی تری براسیکا ئۆلێراسیای تری کە مرۆڤ دەیانڕوێنێت.

سەرچاوەی وشە دەستکاری

کەیڵ لە وشەی (kail) دەچێت کە گۆڕاوە لە وشەی (crawl)ەوە کە کاتی خۆی لە سکۆتلەنداو باکووری ئینگلتەراوە ئەم وشەیە وەرگیراوە کە بەکارھێنراوە بۆ جۆرە جیاوازەکانی کەلەرم.

بنچینە دەستکاری

ھەتا کۆتایی چاخەکانی ناوەند، کەیڵ یەکێک بووە لە ھەرە سەوزە باوەکان لە ئەورووپادا. دوو جۆری ڕوەکی کەیڵ (جۆری گەڵای پێچخواردوو) لەگەڵ (جۆری گەڵای ساف) بوونیان ھەبووە لە یۆنانی کۆندا لە سەدەی چوارەمی پێش زایین. ئەم دوو شێوەیەی کەیڵ کە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە ئاماژەی پێکراوە بە ناوی (کەیڵی سابێلیان) وا دادەنرێن کە پێشینەی ئەم ڕوەکی کەیڵە تازانەی ئێستابن. کەیڵی ڕووسی ناسێنرا لە کەنەدا (دوای ئەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتۆکان) لە ڕێگەی بازرگانە ڕووسییەکانەوە لە سەدەی ١٩ ھەمدا.