کەیخەسرەو شاهروخ ناسراو بە ئەرباب کەیخەسرەو (٧ی تەمموزی ١٢٥٤ کرمان ، ١١ی خاکەلێوەی ١٣١٩ تاران ). دامەزرێنەری تۆڕی تەلەفۆنی سەرتاسەری ئێران، دامەزرێنەری کتێبخانەی مەجلیس ، دۆزینەری شوێنی ناشتن و دامەزرێنەری قەبری فێردۆسی ، [١] [٢] نوێنەری زەردەشتیەکان لە یازدە خولی ئەنجوومەنی نیشتمانی (خولی دووەم بۆ خولی دوانزە) و سەرۆکی کۆمەڵەی زەردەشتی تاران بوو . ئەرباب کەیخەسرەو وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی زەردەشتی ئێران و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران ناودەبرێت . [٣]

ئەرباب کەیخەسرەو چەند جارێک سەفەری ئەوروپا و ڕووسیا و هیندستان و ئەمریکای کردووە. بە دەستپاکی دارایی ناسرابوو. چەندین قوتابخانە و ئامادەیی بەجێهێشتووە. لە دوایین ساڵی دەسەڵاتی ڕەزاشا ، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا، بە شێوەیەکی گوماناوی لە تاران کوژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ پرویز شهریاری، پیروزی علمی و شکست فرهنگی، بی‌بی‌سی فارسی


  • ویکیپیدیای فارسی