11°21′N 142°12′E / 11.350°N 142.200°E / 11.350; 142.200

ھەڵکەوتەی کەندڕی ماریانا لەسەر نەخشە

کەندڕی ماریانا (بە ئینگلیزی: Mariana Trench) قوڵترین خاڵی سەر ڕووی زەویە، کەوتۆتە خۆڕئاوای زەریای ھێمن و خۆڕھەڵاتی دوورگەی ماریانای باکوور. درێژی کەندڕەکە ٢٥٥٠ کیلۆمەترە و پانییەکەی ٧٠کیلۆمەترە و لەشێوەی لاکێشەی درێژکۆڵەیییە. قوڵترین خاڵی کەندڕەکە ١١٫٠٣ کیلۆمەتر لە خوار ئاستی ڕووی دەریایە. ئەگەر بێت و لوتکەی کێوی ئەڤرێست بخەینە ناوی ھێشتا ٢٬٠٧٦ مەتر ئاو دەمینێتەوە لەسەری.[١]

بەشێکی کە لە سیستەمی قۆقزی ئیزۆ-پۆنن -ماریانایە سنووری ھەردوو پلێتی زەوی لێک جیادەکاتەوە، بەشی خۆڕئاوای کەپلێتی زەریای ھێمنە دەخزێتە ژێڕ پلێتی ماریانای بچووک. وە بەھۆی ئەوەی کە پلێتی زەریای ھێمن کە گەورەترین پلێتی تەکتۆنی زەویە پاڵی پێوە دەنێت و ئەم کەندەڵانەی درووستکردووە کە تەمەنەکەی بۆ ١٧٠ میلیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، بەرزی و نزمی زۆری تیایە ئەمەش بەھۆی پلێتی ماریاناوەیە کەبەھۆی پاڵنانی لەلایەن پلێتی زەریای ھێمنەوە سەری بەرزبۆتەوە و لەپاڵی کەندرێکی گەورەی درووستکردووە، ھەر ئەم داخزینەی ئەم دوو پلێتەش بوونەتە ھۆی درووستبوونی دوورگەکانی ماریانا.[٢]

لە قۆڵایی کەندڕەکە ستونێکی ئاوی مەزن کۆبۆتەوە کە پاڵەپەستۆیەکەی ١٠٨٫٦ مێگا باسکاڵە، ئەم بڕەش ھەزاران ھێندەی پاڵەپەستۆی ئاسایی کەشە.

بەھۆی ئەوەی کە زەوی تەواو خڕ نییە ھەربۆیە کەندڕی ماریانا بەنزیکترین خاڵی کڕۆکی زەوی دانانرێت. بەڵام لە زەریای بەستەلەکی باکوور خاڵێکمان ھەیە کە ١٣کیلۆمەتر نزیکترە لە کڕۆکی زەوی لە چاو کەندڕی ماریانا.

ناونان دەستکاری

ناونانی بەھۆی ئەنگۆلا وە بووە کاتێک لە ١٦٦٨ بەشێک بووە لە خاکەکانی ژێڕدەستی ئیسپانییەکان، ناونانیشی بە ماریانا وەک نیشاندانی ڕێزێک بووە بۆ شاژنی ئیسپانیا خێزانی کۆچکردوو شا فلیپی چواڕەم.

ژیان لە کەندڕەکە دەستکاری

لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٠، توێژینەوەکان تێبینی بوونی پێکھاتەکانی کالکاریۆسیان کرد لەو دڵۆپە ئاوانەی لە قوڵایی کەندرەکە ھێندرابوون، ئەمەش نیشانەی بوونی پەڕەکانی کاربۆناتی کالسیۆم دەگەیێنێت ، کە وەک بەشێک لە بوونی ژیان ھەژمار دەکرێت لەم قوڵایییە. دەشێ زیندەوەری ورد بژین و ماڵەکانیان لە پێکھاتەی ئاسن و کوارتز درووستکردبێت، زانایان پێیان وایە ئەم زیندەوەرانە لە ڕێگای بەستەڵەکی دەریایییەوە گەیشتبێتنە ئەم قوڵییە و دوای تواندنەوە لە ژێڕەوە ماونەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری