کەلانە نانێکی تایبەتی کوردەوارییە کە لە سەر ساج دروست دەکرێت. کەلانە وەکوو نانی تیری پان دەکرێتەوە و نێوانی بە تەڕەپیاز، پیچک، کنیواڵ یان کەوەری جنراو پڕ دەکرێتەوە. دواتر بە کەرە چەور دەکرێ و بە زۆری لەگەڵ دۆدا دەخورێ. کەلانە زیاتر لە وەرزی بەھاردا دروست دەکرێ و دەخورێ.

کەلانە
کەلانە
ناوە جێگرەکانپیتزا کوردی
چەشننان
شوێنی سەرچاوەسەقز
هەرێم یان وڵات کوردستان
  •   میدیای پەیوەندیدار بە Media: کەلانە لە ویکیمیدیا کۆمنز

که‌لانه‌ بە کۆنترین خواردنی خێرا ناسراوە لە جیهاندا.



کلانه‌ لە شارە کانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت لە شاری سەقز هەوادارێکی زۆری هەیە و خواردنێکی ناوخۆیی شاری سەقزە.


سەرچاوەکان دەستکاری