کەریم شنگالی
کەریم شنگالی یان کەریم سنجاری (ناوی تەواو: عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا) (لەدایکبووی ١٩٥٠ لە شنگال) وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١] ھەروەھا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
کەریم شنگالی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ (تەمەن ٧٤ ساڵ) |
پیشە | سیاسەتوان، وەزیر |
حیزب | پارتی دیموکراتی کوردستان |
بڕاونامە و پیشە دەستکاری
ساڵی ١٩٧١ کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە. لە ١٩٧١ تا ١٩٧٣ لە بەغدا کاری پارێزەری کردووە. لە ١٩٩٣ تا ١٩٩٤ بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووە. لە ٢٠٠١ بووەتە وەزیری ناوخۆ.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت (کوردی). ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦.