کەریم بەحری برادۆستی

  ئەم وتارە سەبارەت بە برادۆست نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە برادۆست (ڕوونکردنەوە).


کەریم بەحری ناوی تەواوی کەرەیم بەحری عەبدوڵا برادۆستیە لە دایکبووی (٣١ی تەمووزی ١٩٥٥)ە. یەکێک بوو لە (ئەندامی پەرلەمانی کوردستان). لەساڵی ١٩٥٨ چۆتە بەرخوێندنی سەرەتایی و دوای کۆتایی هاتنی خوێندی، لەساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی بەکالاریۆسی لە کۆلێژی یاسا - ڕامیاری لە (زانکۆی بەغداد) وەرگرتووە.

کارکردنی دەستکاری

  • لە ڕێکەوتی (١٨ی ئابی ١٩٨٠) بووەتە ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق لە بەغداد.
  • لە ساڵی ١٩٩٢ ئەندامی دووەمینی کۆنگرەی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان، بووە بەئەندامی یەدەک لەدەستەی باڵادابوو.
  • ساڵی ١٩٩٢ بەشداریکرد لە دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
  • ساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٥-١٩٩٦ وەک نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەست بەکاربووە.
  • ساڵی ١٩٩٥ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی برادۆستی دامەزراندووە.
  • ساڵی ٢٠٠٠ دووای یکگرتنەوەی هەردوو سەندیکای پارێزەرانی هەولێر و سلێمانی وەک بریکاری سەندیکا دەست بە کاربووە تا کۆتای ساڵی ٢٠٠٤.
  • ساڵی ٢٠٠٥ بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ.
  • ئەندامی لیژنە یاسایی پەرلەمان و ئەندامی لیژنە داکۆکردن لە مافی ژنان بووە و بەشداری لە نووسینەوەی دەستوری عیراقی فیدرال کردوە وەک ئەندامی لیژنەی پشتیوان بۆ فراکسۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عیراقداو بەشداریش بووە لە وەرگیرانی دەستوری عیراقی بۆسەر زمانی کوردی .
  • ساڵی ٢٠٠٥ ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بووە لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی هەرێم وەک پەرلەمانتارێکی یاسا ناس بۆ نووسینەوەو داڕشتنی دەستوری عیراق.
  • ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە ئەندامی لیژنەی دارشتن و پێداچوونەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
  • ساڵی ٢٠٠٨ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بوو.
  • ساڵی ٢٠١٠ لە دووەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانتارانی بووە ئەندامی دەستەی باڵا وەک بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان دەست بەکاربووە.
  • نامیلکەیەکی بە ناوی ( چەند وێستگەیەک لە نووسینەوەی دەستوری عیراقی فیدرال) نووسیوە.

سەرچاوەکان دەستکاری