کۆنۆر جۆن گالاگێر (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

کۆنۆر گالاگێر
ئەزموونی گەنجی
ئیپسۆن ئیگڵس
٢٠٠٨–٢٠١٩ چێڵسی
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩- چێڵسی ٢ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ چارلتۆن ئەتلەتیک (خواستن) ٢٦ (٦)
٢٠٢٠ سوانسی سیتی (خواستن) ١٩ (٠)
٢٠٢٠–٢٠٢١ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) ٣٠ (٢)
٢٠٢١–٢٠٢٢ کریستاڵ پالاس ٣٤ (٨)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان ٤ (٠)
٢٠١٨ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان ٦ (٠)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان ٩ (٢)
٢٠١٩ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢٠ ساڵان ٤ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان ١٣ (٢)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ٤ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٤ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ تەممووزی ٢٠٢٢

سەرەتای کاروانی پیشەگەری لەگەڵ چێڵسی دەستپێکرد، ماوەیەکی بە خواستن بەسەر بردووە لە چارڵتۆن ئاتلێتیک، سوانسی سیتی، وێست برۆمیچ، و کریستاڵ پاڵاس.

ژیانی سەرەتایی و کەسی

دەستکاری

گالاگێر لە ئیپسۆم، ساری لە ئینگلتەرا لەدایکبووە لە لی و سامتانتا گالاگێر (دایک و باوکی) و بچووکترینیانە لە چوار کوڕەکەی. ئەو لە گرەیت بۆکھام (ئینگلتەرا) گەورە بووە و لە قوتابخانەی ھۆوارد لە ئیفینگام خوێندوویەتی.[٣][٤] برا گەورەکانی، جەیک، جۆش و دان، یاریزانانی تۆپی پێن لە ئاستە نزمەکاندا.[٥][٦][٧] خێزانی گالاگێر ھاندەرانی چێڵسی بوون، و دە خولەک لە شوێنی ڕاھێنانەکانیان لە ستۆک دی ئەبەرنۆن دوور دەژیا.[٧]

کاروانی یانە

دەستکاری

دوای یاریکردن بۆ ئیپسۆم ئیگڵز، گالاگێر لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا چووە چێڵسی.[٧][٨] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد تا ساڵی ٢٠٢١.[٦] لەو ساڵەدا نەشتەرگەرییەکی بچووکی دڵیان بۆ ئەنجامدا.[٧] لە ئایاری ٢٠١٩ دا لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا ٢٠١٩، مەدالیای براوەی وەرگرت، ھەروەھا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەکادیمیای چێڵسی بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ بردەوە.[٧][٩][٩]

لە ئابی ٢٠١٩ گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد و بە خواستن گواسترایەوە بۆ چارڵتۆن ئاتلێتیک.[٨] دوای یەکەم مانگ لەگەڵ چارڵتۆن سێ گۆڵی لە شەش یاری دا تۆمارکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مانگی لە خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ مانگی ئابی بردەوە.[٩][١٠] لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەوە پشتڕاستکرایەوە کەگالاگێر لەلایەن چێڵسییەوە بانگکرایەوە، و ڕۆژی دواتر، بە خواستن گواسترایەوە بۆ سوانسی سیتی تا کۆتایی وەرزەکە.[١١][١٢][١٣] گالاگێر دواتر وتی کە ئەو کاتەی لە سوانسی بوو وای لێکردووە زیاتر دروستکەر بێت وەک یاریزانێک.[١٤]

لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، گالاگێر گرێبەستێکی پێنج ساڵەی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد، و گواسترایەوە بە خواستن بۆ یانەی پریمەرلیگ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و بۆ وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[١٥][١٦] لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا، گالاگێر یەکەم گۆڵی بۆ ئەلبیۆن تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیان لە خولدا بەسەر شێفیڵد یونایتد.[١٧]

لە تەممووزی ٢٠٢١ گالاگێر چووە پاڵ یانەی کریستاڵ پاڵەس بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ.[١٨][١٩] لە ٢٨ی ئابدا دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاری ٢–٢ بەرامبەر یانەی وێست ھام یونایتد، یەکەم گۆڵەکانیشی بوو بۆ یانەی پاڵاس.[٢٠] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە گۆڤاری تەلەگرافدا بە «یەکێک لە بەھرەمەندترین بەھرەکانی پریمەرلیگ» وەسف کرا، کە «لە ڕۆڵی بۆکس بۆ بۆکس (ناوچەی سزا بۆ ناوچەی سزای بەرامبەر) ئاستی بەرزە و بووە یاریزانێکی سەرەکی بۆ پاتریک ڤیێرا».[٢١] لە ھەمان مانگدا، گالاگێر لەلایەن گرووپێک لە ھاندەرانی لید یونایتدەوە بە بانەشەی ھاوڕەگەزخوازی ھێرشی کرایە سەر؛ یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئیدانەی ئەمەی کرد.[٢٢] لە سەرەتای کانوونی یەکەمدا، شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی ھەبوو بۆ کریستاڵ پاڵاس، زۆرترین گۆڵ لە ئاست ھەموو یاریزانانی یانەی پریمەرلیگ کە تەمەنیان ٢١ ساڵ یان کەمتر بوو.[٢٣] لە نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن یانەی چێڵسییەوە ڕێگری لێکرا لە یاریکردن دژی ئەوان لە پێش کۆتایی جامی ئێف ئەی؛ ڕاھێنەری چێڵسی تۆماس تۆخێل داوای لێبوردن کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.[٢٤]

لە تەممووزی ٢٠٢٢، پێش وەرزی ٢٠٢٢–٢٣، گالاگێر وتی کە بڕیاری داوە لە پێکھاتەی یەکەمی چێڵسی بەشدار بێت[٢٥][٢٦] لە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، یەکەمین یاری خۆی لە چێڵسی ئەنجامدا، وەک یەدەگ، لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە پریمەرلیگ.[٢٧]

کاروانی نێودەوڵەتی

دەستکاری

بەھۆی خێزانییەوە گالاگێر دەیتوانی یاری بکات بۆ ئینگلتەرا، سکۆتلەندا یان کۆماری ئیرلەندا تاوەکو یاریکردنی لە یەکێک لە چامپیۆنشیپەکاندا بۆ ھەر یەکێک لەوانە لە ئاستی پێشکەوتووان.[٤][٢٨] نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کرد لە ئاستی لاوانی خوار ١٧، خوار ١٨، خوار ١٩ و خوار ٢٠، جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفای ٢٠١٧ بردەوە لە ھیندستان.[٦]

لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، گالاگێر یەکەم بانگھێشتی بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ پێگەیشت و لە ١١ی تشرین یەکەمی ٢٠١৯ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا وەک یەدەگ لە یارییەکەیان دژی سلۆڤینیا لە ماریبۆر کە ٢–٢ بەرامبەر بوون.[٢٩][٣٠]

لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئینگلتەرا پێگەیشت.[٣١] ڕۆژی دواتر، یەکەم یاری خۆی کرد، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەم لە بردنەوەی ئینگلتەرا بە ١٠–٠ بەسەر سان مارینۆ.[٣٢]

شێوازی یاریکردن

دەستکاری

گالەھێر دەڵێت «باشترین پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی ناوەندی بۆکس-بۆکسە[...من دەتوانم زیاتر لە دواوە یاری بکەم و ھەروەھا دەتوانم ھێرشبەریش یاری بکەم» و لەلایەن لی بۆوێرەوە، ڕاھێنەرەکەی لە چارڵتۆن لەو کاتەدا، بە «یەکێک لە یاریزانانی ھەموو ناوەندی یاریگا» وەسف کرا.[٧] ڕێژەی کارکردنی بڕوا پێنەکراوە، پێی خۆی دەخاتە بەردەم ھەموو تۆپێک و ھەروەھا دەتوانێت پاس ببینێت".[٩] پاتریک ڤیێرا شێوازی یاریکردنی گالاگێر بە شێوازی یاریزانانی پێشوو ڕەی پارلۆر و فرانک لامپارد بەراورد کردووە، کە گالاگێر سەرسام بوو بە لامپارد لە کاتی گەورە بووندا.[٣٣][٩]

ئاماری کاروانی وەرزشی

دەستکاری
ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی لیگا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
چێڵسی خوار ٢٣ ساڵان ٢٠١٨–١٩ - - - ٤ ٠ ٤ ٠
چێڵسی ٢٠١٩–٢٠ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ پرێمییەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
کۆی گشتی ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
چارڵتۆن ئەتلێتیک ٢٠١٩–٢٠ چامپیۆنشیپ ٢٦ ٦ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢٦ ٦
سوانسی سیتی (خواستن) ٢٠١٩–٢٠ چامپیۆنشیپ ١٩ ٠ - - ٢ ٠ ٢١ ٠
وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) ٢٠٢٠–٢١ پرێمییەرلیگ ٣٠ ٢ ١ ٠ ١ ٠ - ٣٢ ٢
کریستاڵ پالاس (خواستن) ٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٣٤ ٨ ٤ ٠ ١ ٠ - ٣٩ ٨
تەواوی کاروانی وەرزشی ١١٢ ١٦ ٥ ٠ ٢ ٠ ٦ ٠ ١٢٥ ١٦


نێودەوڵەتی

دەستکاری
ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئینگلتەرا ٢٠٢١ ١ ٠
٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ٤ ٠

خەڵاتەکان

دەستکاری

چێڵسی

ئینگلتەرا خوار ١٧ ساڵان

  • جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفا: ٢٠١٧[٣٤]

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی ساڵی ئەکادیمیای چێڵسی: ٢٠١٨–١٩[٣٥]
  • باشترین یاریزانی لاوی مانگ: ئابی ٢٠١٩[٩][١٠]
  • باشترین یاریزانی ساڵی کریستاڵ پالاس: ٢٠٢١–٢٢[٣٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «FIFA U-17 World Cup India 2017™ – List of Players» (PDF). FIFA. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Conor Gallagher». 11v11.com. AFS Enterprises. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ Madeley، Steve (30 November 2020). «Meet the Gallaghers: 'Even now we still have a play fight and beat Conor up'». The Athletic. لە 13 December 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا Seckington، Kaylee (28 September 2017). «Bookham-based Chelsea midfielder called up for England U17s' World Cup squad». Get Surrey. لە 13 December 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Seckington، Kaylee (27 July 2017). «"Even I didn't realise how good he is," Aldershot Town midfielder admits after facing Chelsea starlet brother». Get Surrey. لە 14 May 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا ب «Conor Gallagher». Chelsea F.C.
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Cawley، Richard (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Exclusive interview with Chelsea midfield prospect Conor Gallagher and his thoughts on Charlton loan move». London News Online.
  8. ^ ئ ا «Conor Gallagher: Charlton Athletic sign Chelsea midfielder on loan». BBC Sport. ٢ی ئابی ٢٠١٩.
  9. ^ ئ ا ب پ ت ج Stevens، Rob (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Conor Gallagher: Chelsea youngster on 'idol' Frank Lampard and Charlton Athletic loan». BBC Sport. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا «Conor Gallagher wins EFL Young Player of the Month award for August». www.cafc.co.uk. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  11. ^ «Conor Gallagher trains with Chelsea after recall from Charlton loan». Sky Sports. 14 January 2020. لە 14 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Swansea City seal Conor Gallagher loan signing». Swansea City A.F.C. 15 January 2020. لە 15 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Conor Gallagher: Swansea City sign Chelsea midfielder on loan». Swansea City A.F.C. 15 January 2020. لە 15 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ Mitchelmore، Ian (٤ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Chelsea's Conor Gallagher transfer decision explained». walesonline.
  15. ^ «Gallagher signs new deal and completes Premier League loan». Chelsea F.C. 17 September 2020. لە 17 September 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «West Brom sign Chelsea's Gallagher on loan». BBC Sport. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
  17. ^ «West Bromwich Albion 1–0 Sheffield United: Baggies move out of relegation zone with win». BBC Sport. 28 November 2020. لە 28 November 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ «Conor Gallagher joins Palace on loan – News». Crystal Palace F.C. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ «Chelsea's Gallagher joins Palace on loan». BBC Sport. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
  20. ^ «Gallagher rescues point for Palace at West Ham». BBC Sport. لە 29 August 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  21. ^ Dean، Sam (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Fourth loan lucky: Conor Gallagher has become one of the Premier League's most vibrant talents» – via www.telegraph.co.uk.
  22. ^ «Leeds says homophobic chant 'unacceptable'». BBC Sport. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
  23. ^ «What does future hold for Gallagher?». BBC Sport. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
  24. ^ «Tuchel apologises to Gallagher for FA Cup block» – via www.bbc.co.uk.
  25. ^ «Conor Gallagher to stay in Chelsea for 2022-23». Kuwait Online.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  26. ^ «Chelsea: Conor Gallagher ready to 'prove' worth to Tuchel». BBC Sport.
  27. ^ «Chelsea opened the Premier League season with victory over Everton as Jorginho's penalty decided a scrappy contest at Goodison Park». BBC. ٦ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  28. ^ «Seven facts about Albion's seventh signing Conor Gallagher». West Bromwich Albion. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
  29. ^ «Sam Surridge, Ben Wilmot, and Conor Gallagher called into England U21s squad». The FA. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  30. ^ «Goals from Eddie Nketiah and Sam Surridge cancelled out as Young Lions tie in Maribor». The FA. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  31. ^ «Gallagher called up as five miss out». BBC Sport. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  32. ^ «Conor Gallagher makes senior England debut in San Marino romp - News». Crystal Palace F.C. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  33. ^ «Conor Gallagher 'like Parlour and Lampard' says Patrick Vieira as Chelsea loanee shines at Crystal Palace». Evening Standard. 15 December 2021. لە 15 December 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  34. ^ Hafez، Shamoon (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «England's U17 World Cup winners – where are they now?». BBC Sport. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  35. ^ «Callum Hudson-Odoi wins Young Player of the Year and Conor Gallagher picks up Academy prize». Chelsea F.C. 10 May 2019. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  36. ^ «Conor Gallagher Wins Crystal Palace Player of the Season 2021/22». Crystal Palace F.C. ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.