کۆئەندامی میز

(لە کۆندامی میزەوە ڕەوانە کراوە)

کۆئەندامی میز لە دەرکردنی میز لە لەشی مرۆڤ بەشداری هەیە، بە هۆی بنەمای سەرەکی میز کە ناوی ئوورەیە ئەم بنەما زۆر مەترسیدارە، چونکە ئوورە ژەهراویە و ئەگەر لە خوێن دا بمێنێتەوە دەبێتە هۆی مەسمووم بوون.

ئەندامەکەنای کۆئەندامی میز: *(٢) گورچیلە *(٣) میزبۆری *(٥) میزەڵدان *(٦) میزدەر

ئەندامەکانی کۆئەندامی میز دەستکاری

  • یەکەم بەشی کۆئەندامی میز و گرینگتریان گورچیلەیە، ئەم ئەندامە خوێن لە ئوورە خاوێن دەکاتەوە.
  • میزبۆری: میز لە گورچیلە دەهێنێت بۆ میزەڵدان
  • میزەڵدان: میز هەتا ماوەیێک لە خۆی دا ڕاگیر دەکات تا کاتی ڕژاندنەکەی بگەیێت.
  • میزدەر: ئەو لوولەیە کە وا میز لە میزەڵدانەوە دەڕوات بۆ دەرۆ.

سەرچاوەکان دەستکاری

ماڵپەڕی مێدلاین