کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید (بە ئینگلیزی: International Association of Genocide Scholars (IAGS)) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی بێلایەنە کە بۆ لێکۆڵینەوە و فێرکردنی زیاتر دەربارەی سروشت و ھۆکار و دەرئەنجامەکانی جینۆساید، -لەوانە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، ھۆلۆکۆست[١]، جینۆسایدەکانی کەمبۆدیا، ڕواندا، بوروندی، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، بەنگلادێش، سودان، و گەلانی تریش- ھەوڵ دەدات.[٢][٣][٤][٥][٦] ئەندامانی کۆمەڵەکە، لێکۆڵینەوە بەراوردکارییەکان، توێژینەوەی کەیسەکان، پەیوەندییەکانی نێوان جینۆساید و پێشێلکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ، مۆدێلەکانی پێشبینیکراو بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید و دادگا و دادگاکان بۆ سزادانی جینۆساید لەبەرچاو دەگرن. ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بریتین لە ئەکادیمیستەکان، چالاکوانانی دژە جینۆساید، ھونەرمەندان، ڕزگاربووانی جینۆساید، ڕۆژنامەنووسان، یاساناسەکان و داڕێژەرانی سیاسەتی گشتی. ئەندامێتی لە کۆمەڵەکە بۆ کەسانی ئارەزومەند لە سەرانسەری جیھاندا کراوەیە.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید بڕیارنامەکانێکی فەرمی دەرکردووە کە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان[٧][٨] و جینۆسایدی یۆنانی و ئاشوورییەکان[٩] و جینۆسایدەکانی دارفوور، زیمبابوی، لەلایەن داعش لە سوریا و عێراق، جینۆسایدی ڕۆھینگیا،[١٠] و کۆمەڵکوژیی کوردەکان[١١] بە فەرمی دەناسێنێت و سەبارەت بە ئێرانیش ئینکاری ھۆلۆکۆست لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە شەرمەزار دەکات.[١٢]

کۆمەڵەکە ژۆرنالێکی ئەکادیمیی پێداچوونەوەی ھاوتای فەرمی لەژێر ناوی «جینۆساید ستادیز ئەند پریڤێنشێن» (Genocide Studies and Prevention، بە واتای: لێکۆڵینەوە و خۆپاراستن لە جینۆساید) بڵاو دەکات.[١٣]

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە دەربڕینی بڕیارنامەیەک بە ٢٨٦ دەنگی بەڵێ، ٤ دەنگی نەخێر و ٤ دەنگی بێلایەن ھەموو تاوانەکانی دژی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ تا ٢٠٠٣، بە ئەنفال و کیمیابارانیشەوە، و ھەروەھا تاوانەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ دژی کورد، ئێزیدی و مەسیحییەکان وەکوو جینۆساید بە فەرمی ناسی. بەگوێرەی ئەم بڕیارنامەیە، ئەو تاوانانەی ئەرتەشی داکەوتووی بەعس و چەکدارانی داعش دژی کورد ئەنجامیان داوە، بە جینۆساید دادەنرێت.[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «IAGS». Homepage. International Association of Genocide Scholars: History. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Encyclopedia of Human Rights. Oxford University Press. 2009. pp. 4–. ISBN 978-0-19-533402-9.
  3. ^ The Prevention and Intervention of Genocide: An Annotated Bibliography. Routledge. 2007. pp. 1097–. ISBN 978-0-415-95358-0.
  4. ^ Educating about Social Issues in the 20th and 21st Centuries: A Critical Annotated Bibliography. IAP. January 2012. pp. 422–. ISBN 978-1-61735-572-1.
  5. ^ A Biographical Encyclopedia of Contemporary Genocide. ABC-CLIO. 30 July 2012. p. 389. ISBN 978-0-313-38679-4. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Genocide: A Reference Handbook. ABC-CLIO. 2011. pp. 271. ISBN 978-1-59884-488-7.
  7. ^ Essays on Genocide and Humanitarian Intervention. University of Utah Press. 15 April 2012. p. 5. ISBN 978-1-60781-187-9. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Identity Politics in the Age of Genocide: The Holocaust and Historical Representation. Routledge. 2008. p. 135. ISBN 978-0-415-43061-6.
  9. ^ «International Association of Genocide Scholars» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Isenberg، Alexandra Suhner (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Resolutions». International Association of Genocide Scholars (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا «Resolution to Declare that Massacres and Persecution of Iraqi Kurds were Crimes of Genocide and Crimes Against Humanity» (PDF). International Association of Genocide Scholars. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «Resolutions» (PDF). International Association of Genocide Scholars (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
  13. ^ «IAGS Journal». Homepage. International Association of Genocide Scholars. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.