کۆمەڵەی زانستی پێکھاتووە لە سەرجەم دەستەی زانستمەندان، پێوەندییەکانیان و ھاوکاریییەکانیان. کۆمەڵەی زانستی دابەشدەبێت بە چەن بن-کۆمەڵەوە کە ھەر یەکیان خەریکی کارن لە گۆڕەپانێکی تایبەت لە زانستدا (تماشای گۆڕەپانەکانی زانست بکە).

پێویست نییە ئەندامانی کۆمەڵ پێکەوە کاربکەن. پێوەندیی نێوان ئەندامان، یان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆڵینەوەکان و گریمانەکان لە گۆڤارە زانستییەکان دادەمەزرێت، یان لە ڕێگای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەگەلی زانستی بەئامانجی پێشکەشکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان.