کۆمپیوتەری ترانزیستەر

کۆمپیوتەری ترانزیستەر، ئێستاکە بەزۆری پێی دەوترێت نەوەی دووەمی کۆمپیوتەر،[١] کۆمپیوتەرێکە کە ترانزیستەری جیاواز بەجێگەی ڤاکیووم تیووبەکان بەکاردەھێنێت. نەوەی یەکەمی کۆمپیوتەرە ئەلیکتڕۆنییەکان ڤاکیووم تیووبەکانیان بەکار ھێنا، کە بڕێکی زۆری گەرمییان دروست دەکرد، قەبە و، پشت پێ نەبەستراو بوون. نەوەی دووەمی کۆمپیوتەر، لە کۆتایییەکانی ١٩٥٠کان و١٩٦٠ەکان تایبەتمەندیی خەریتەی پڕکراو لە ترانزیستەرە تاکەکان و بیرگە ناوکییە موگناتیسییەکانیان بۆ زیاد کرا. ڕێڕەوی گشتیی دیزایینی ئەم ئامێرانە تا کۆتاییی ١٩٦٠ەکان، کە سێرکتە یەکخراوەکان دەستیان بە دەرکەوتن کرد و بوونە ھۆی دروستبوونی نەوەی سێیەمی کۆمپیوتەر وەک خۆی مایەوە.

ئای بی ئێم ١٦٢٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Morleey, Deborah (2004). Computers and Technology in a Changing Society. Thomson/Course Technology. p. 6. ISBN 978-0-619-26767-4. Retrieved Dec 29, 2017.