کۆمبات ١٨
کۆمبات ١٨ (C18 یان 318)[٣] ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نیۆنازییە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە.[٤] لە بەریتانیا سەرچاوەی گرتووە و پەیوەندی بە جوڵانەوەکانی کەنەدا و ئەمریکاوە ھەیە. لەو کاتەوە تا ئێستاش بۆ وڵاتانی تریش تەشەنەی کردووە، لەوانەش ئەڵمانیا. گومان دەکرێت ئەندامانی کۆمبات ١٨ بەشداربن و ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بن لە مردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران، نا سپیپێستەکان، ناڕازییەکان و سیاسەتمەداری ئەڵمانی واڵتەر لوبکێ و ھەروەھا کوشتنی نێوان ئەندامانی کۆمبات ١٨.[٥]
ناوبڕ | C18, 318 |
---|---|
دروستبوون | ١٩٩٢ |
دامەزرێنەرەکان | دەیڤد میات چارلی سێرگنت ھارۆڵد کاڤێنتن |
شوێنی دامەزران | شانشینی یەکگرتوو (وڵاتی سەرچاوە گرتوو) |
جۆر | |
دۆخی یاسایی | چالاک قەدەغە کراوە لە ئەڵمانیا |
ئۆفیسی سەرەکی | |
شوێن | |
پەیوەستە بە | ڕیزبەندە نۆ فریشتەکان[٢] |
لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩، حکوومەتی کەنەدا کۆمبات ١٨ (لە پاڵ ڕێکخراوی Blood & Honor)ی زیاد کرد بۆ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی،[٦] کە یەکەمجار بوو کە گرووپێکی ڕاستڕەوی توندڕەو زیادکرا بۆ لیستەکە.[٧] ئەندامانانی ڕێکخراوەکە لە بەریتانیا ڕێگرییان لێدەکرێت پەیوەندی بە خزمەتگوزاری زیندانەکانی بەریتانیا و ھێزە چەکدارەکان و پۆلیسەوە بکەن. لە ٢٣ی یەکی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئەڵمانیا قەدەغەکردنی لقی ئەڵمانیای کۆمبات ١٨ی ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Combat 18". Counter Extremism Project. 6 October 2020. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 6 October 2020.
- ^ Lowles, Nick (2003). White Riot: The Violent Story of Combat 18. Milo Books. ISBN 1-903854-00-8.
- ^ "318". Anti-Defamation League (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 27 September 2019. Retrieved 8 September 2019.
- ^ Atkins, Stephen E. (2004). Encyclopedia of Modern Worldwide Extremists and Extremist Groups. Greenwood Publishing Group. p. 67. ISBN 978-0-313-32485-7.
- ^ "Ex-Combat 18 man speaks out". BBC News. 25 November 2001. Archived from the original on 26 May 2007. Retrieved 27 February 2006.
- ^ "About the listing process". Public Safety Canada. 21 December 2018. Archived from the original on 5 October 2016. Retrieved 29 June 2019.
- ^ "Canada adds neo-Nazi groups Blood & Honour, Combat 18 to list of terror organizations". Global News. 26 June 2019. Archived from the original on 3 July 2019. Retrieved 29 June 2019.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمبات ١٨ تێدایە. |