کۆشکی سوورسۆک (بە ئینگلیزی: Sursock Palace) شوێنێکی نیشتەجێبوونی گەورەیە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سوورسۆک لە شاری بەیرووت لە لوبنان. کۆشکەکە کە لە ساڵی ١٨٦٠ لەلایەن مۆیس سوورسۆکەوە تەواو بوو، بەڵام خاوەنەکەی بریتیبوو لیدی کۆکرین سوورسۆک، کە داکۆکیکار بوو لە پاراستنی بینا مێژووییەکان لە لوبنان.[١] کۆشکەکە کە ھێمای مێژووی دەوڵەمەندی بنەماڵەی سوورسۆکە، دەکەوێتە شەقامی مێژوویی سوورسۆک، لە ناوچەی ئەشڕەفیە لە بەیرووت.[٢] ماڵی سوورسۆک بە باخچە دەورە دراوە کە دەتوانرێت بۆ بۆنە تایبەتەکان بەکرێ بگیرێت، وەک ئاھەنگی ھاوسەرگیری.[٣]

کۆشکی سوورسۆک لە گەڕەکی ئەشڕەفیە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Sursock Palace Gardens - Beirut / Donna Maria Sursock Gardens - Sofar». www.sursockpalace.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Beirut - Live the highlife in Beirut». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Lebanon Traveler». Lebanon Traveler. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.