کۆستاریکا لە ئۆڵۆمپیاد

کۆستاریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، بەڵام دواتر لە چوار خولی ئۆڵۆمپیاد بەشداری نەکرد. کۆستەریکا لە ساڵی ١٩٦٤ گەڕایەوە بۆ ئۆڵۆمپیاد، و لەو کاتەوە بەشداری لە ھەموو خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا کردووە. ھەروەھا کۆستاریکا لە ساڵی ١٩٨٠ بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. وەرزشوانانی کۆستاریکا بە گشتی چوار مەدالیایان بەدەستھێناوەلیژنەی ئۆڵۆمپیادی کۆستاریکا لە ساڵی ١٩٣٦ دامەزراوە و لە ھەمان ساڵدا لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Costa Rica at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی حوزەیران.