کۆتایی یان یاری کۆتایی به ئینگلیزی:(Endgame)، شانۆگەرییەکی یەک ئەکتەییە و چوار کارەکتەری تێداییە کە لە لایان: ساموێل بێکێتەوە نووسراوە. لە سەرەتادا بە زمانی فەرەنسی نووسراوە (لە ژێر ناونیشانی Fin de partie)، کە دواتر بێکێت خۆی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. ئەم شانۆگەرییە دواتر لە لایەن "پێشەوا ڕەهبەری"یەوەکراوە بە کوردی. ئەم شانۆگەرییە بۆ یەکەمجار بە زمانی فەرەنسی لە شانۆی ڕۆیاڵ کۆرت لە لەندەن لە ٣ی نیسانی ١٩٥٧ نمایشکرا. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، بە زمانی ئینگلیزی، لە بەرهەمهێنانی فیلیپ ستاوب و دەرهێنانی بێکێت، لەگەڵ پاتریک ماگی و جاک مەکگۆران، لە ستۆدیۆی شانزەلیز لە پاریس نمایشکرا. ئەم شانۆنامەیە بە پێ وتەی زۆربەی ڕخنە گرەگەورەکان زۆر ئەدەبی ترە لە "لە چاوەڕوانی گۆدۆدا".


.<ref>بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ یەکەمجار شانۆنامەی کۆتایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی: B2n.ir/k69417


<ref>سەرچاوەیەک بۆ پێداچوونەوەی کتێبی (کۆتایی): B2n.ir/p86651