کڵاوی کڵۆش یان کڵۆش، کڵاوێکی پڕلەبەر و شێوە زەنگۆڵەییە تایبەت بە خانمان، لێواری کڵاوەکە ناسکە و باوتر ئەپۆشرێت لەسەر شێوازی قژی کورت؛ بەشی پێشەوەی زۆرجار تا نزیک ناوچاوان و برۆیەکانە. کڵاوەکە داهێنراوە لەلایەن کاڕۆڵین ڕیبوکس لە ساڵی ١٩٠٨. پۆشینی کڵۆش باو بووە بەتایبەتی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٢ تا ١٩٣٣. ناوی کڵاوەکە لە شێوەکەی خۆیەوە سەرچاوەی گرتووە، لە فەڕەنسییەوە 'Cloche' ماناکەی 'زەنگۆڵە'.

کڵاوی کڵۆش لەبەری خانمەئەکتەر و ئەستێرەی سینەمای بێدەنگ ڤیڵما بانکی، ساڵی ١٩٢٧.
جوان کراوفۆرد بە کڵاوی کڵۆشەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی