کچی کافرۆش
فیلمێکی کوردیی دەرھێندراوی تەنیا کەریم
کچی کافرۆش فیلمێکی درامی و ڕۆمانسی کوردییە، تەنیا کەریم کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، گۆران دڵشاد، سنور ئالانی و ھێور حەسەن ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکە گێڕاوە. فیلمەکە لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی[٢] و ھەڵەبجە نمایشکرا.[٣] فیلمەکە لە چیڕۆکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، بەشێک لە وێنەگرتنی فیلمەکەش لە قەڵای کۆیە وێنەی گیرابوو.[٤]
کچی کافرۆش | |
دەرھێنەر | تەنیا کەریم |
---|---|
کاست | گۆران دڵشاد سنور ئالانی ھێور حەسەن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | باشووری کوردستان بەریتانیا جۆرجیا |
زمان | کوردی |
تێچوون | ١٩٦ میلیۆن دینار[١] |
چیڕۆک
دەستکاریلە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە عێراق و کوردستان، ئەفسەرێکی بەریتانی ئاشقی کچێکی کورد دەبێت کە لە ئێرانەوە ھاتووەتە باشووری کوردستان، لەکۆتاییدا، ئەفسەرەکە کچە کوردەکە دەفڕێنێت و دەیباتە بەریتانیا، بەڵام لەوێ کچەکە ژەھرخوارد دەکرێت و گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://dengekan.info/archive/کچی-کافرۆش-و-چەند-خاڵێکی-رەخنەی/
- ^ http://www.chra.tv/news/index.php/arts/artist-news/tv-cinema/11639-kchi-kafrosh[بەستەری مردوو]
- ^ http://zagrosn.com/24674-6[بەستەری مردوو]
- ^ https://yallairaq.com/ku/ژیان/چیرۆكی-كچی-كافرۆش-لەم-فیلمەوە-ببینە/ ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |