کچانی گیلمۆر

زنجیرەیەکی کۆمیدی ئەمریکییە

کچانی گیلمۆر یان گیلمۆر گێرڵز زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی کۆمیدیی ئەمریکییە، کە دروستکراوە لەلایەن ئەیمی شێرمان-پاڵادینۆ. زنجیرەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠ ھاتە پەخشکردن. کچانی گیلمۆر لە ٧ وەرز پێکدێ و کۆتا ئەلقەی زنجیرەکە لە ١٥ی مەی، ٢٠٠٧ پەخشکرا

زنجیرەکە باس لە ژیانی نێوان دایکێکی بێھاوژین، لۆرڵای گیلمۆر و کچەکەی، ڕۆری دەکا، کە لە شارۆچکەیەکی خەیاڵی بە ناوی ستارز ھۆڵۆو کە پڕە لە کاراکتەری سەرنجڕاکێش دەژین. زنجیرەکە کێشەی خێزانی، ڕۆمانسی، پەروەردەیی، ھاوڕێیەتی و چینایەتی پیشان دەدا.