کووزەڵە

توخمێکە لە ڕووەکە گوڵدارەکان لە خێزانی کەلەرمیەکانە -براسیکەیسی-

کووزەڵە،کوزەرە، کویز، کێزەکە، تووزک (ناوی زانستی: Nastrurtium Officinale) (بە ئینگلیزی: Watercress، بە عەرەبی: جرجیر الماء)، گیایەکە لەتیرەی (شەوبۆ)یانە، ١٠ بۆ ٤٠سم بەرز دەبێت گەڵای بچوک و قەدەکەی خزیوە (دەخزێت - خشۆک)، (ڕەگی) ڕیشکی سپی وردی ھەیە و گوڵی سپی ورد دەگرێت، پێدەوترێت لەجۆری ڕوەکە ئاوی یان نیمچە ئاوی یەکانە، یەک ساڵەیە، گیایەکی بەھاری یە لەئەوروپاو ئاسیادا بڵاوە، لەسەوزەکان ھەژمار دەکرێت، بەخواردنەوە دەخورێت و لەناو زەڵاتە دەکرێت، لەکەنار جۆگاو کانیاوەکان دەڕوێت.

گەڵای کووزەڵە

ئەم ڕووەکە بڕێکی باش لەئاسن وکالسیۆم وترشی فۆلیک وکەمێک لەڤیتامینەکانی (س و ئەی) تێدایە، کوزەڵە مادەی ئاسنی لە سپێناخ زیاترە بۆیە بۆ کەمخوێنی ئەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت، کالیسۆمی لە شیرو زیاترە وڤیتامین (سی) یشی لە لەپرتەقاڵ زیاترە.

کوزەڵە بەشێوەیەکی کێوی (دەشتی- کەژی- خۆڕسک) دەڕوێت، مرۆڤ لەدێرزەمانەوە ئاشنای بووە وخواردویەتی وبۆ دەرمانش بەکاری ھێناوە، سەرکردەی یۆنانی ومێژوو نوس (گزنەفون -زەینەفون) بۆ بەھێز کردنی سوپاکەی فەرمانی دەکرد بە سوپاکەی کە کوزەڵە بخۆن.

کاریگەری دەرمانی

دەستکاری

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە کوزەڵە کاریگەری زۆری لەسەر شێرپەنجە ھەیە.

لە ساڵی ٢٠١٠ دالێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ساوتمپتۆن نیشانی دا کە تەنھا پاش لە چەند سەعاتێک لە بەکارھێنانی نزیکەی ٨٠ گرام کوزەڵە، کاریگەری یەکانی لەخوێندا بەدیار کەوت و پێشگیری کرد لەخانەشێر پەنجە ییەکان

خواردنی ڕۆژانەی ٨٥گرام کوزەڵە بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە نزیکەی لەسەدا ٢٣٪ ی خراپ بوونی (دی ئێن ئەی) بەھۆی شێرپەنجەوە ساڕێژ دەکات کەلە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە گۆڤاری خۆراکی ئەمریکی بڵاوبوەتەوە کە زانکۆی ئۆلیستەر بەئەنجامی گەیاندوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • کتێبی (سروشت وتەندروستی) نوسەر: صالح عبداللە ابراھیم
  • کتێبی (گیاھان دارویی کردستان) نوسەر: سەید شھاب خضری
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جرجير الماء»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٨ی شووباتی ٢٠٢٠.