کنوت ھمسۆن (ماوەی ژیان ٤ی ئابی ١٨٥٩ تاکوو ١٩ی شووباتی ١٩٥٢). کنوت بەڕەچەڵەک نەرویژییە و یەکێکە لەمەزنترین نووسەرەکانی جیھان لە سەدەی بیستەمدا،ژیانی منداڵی زۆر بەنەھامەتی بردۆتە سەر، دوای ئەوەی لە ئەمریکا کاری جۆراوجۆری کردووە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی دووچاری نەخۆشی بووە و گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دوای ئەوەی چاکبۆتەوە دووبارە ڕۆشتۆتەوە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئاشنایەتیەکی تەواوی لەگەڵ ژیانی ئەمریکادا پەیداکردووە. کنوت ھەمسۆن ساڵی ١٨٨٩ کتێبێکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی ژیانی ڕۆشنبیری لەئەمریکای سەردەم، لەساڵی ١٨٩٠ ووتارێکی لەژێر ناونیشانی ژیانێکی بێئاگا لەڕوح بڵاوکردۆتەوە و بەتوندی ھێرشی کردۆتە سەر واژەواژی ژیانی مادی ئەمریکا، لە زۆربەی شارەکانی نەرویج موحازەرەی لەسەر ژیانی مادی ئەمریکا وتۆتەوە و بە دژ بە مرۆڤ و دژ سروشت وەسفی کردووە و دیموکراسی ئەمریکای بە ساختە ناوبردووە، ساڵی ١٨٩٠ چیرۆکی پرسێتی بڵاوکردۆتەوە و ناوبانگێکی جیھانی بەربڵاوی لەڕێگای ئەم کتێبەوە دەرکردووە، لەم چیرۆکەدا ئیدانەی شارستانیەتی مادی دەکات و بەپیسکەری ژیانی مرۆڤایەتی ناوی دەبات. کنووت ھەمسون زیاتر لەجارێک بەتوندی دووچاری نەخۆشی ئەعساب بۆتەوە و لەکۆتایی ژیانیشدا ئەم نەخۆشیە بەتەواوەتی تێکی داوە بەجۆرێک تەنانەت کۆنتڕۆڵی بەسەر ھەڵسوکەوت و قسەکردنی خۆیشیدا نەماوە، بەردەوام شانازی بەوەوە کردووە کە خەڵکی لادێیە و لەھەموو نووسینەکانیشیدا باسی لە ڕۆمانسیەتی کشتوکاڵی کردووە و بەباشتری زانیوە لە واژەواژی شارستانیەتی نوێ، لەساڵی ١٩٢٠ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاداب وەرگرتووە. لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم کنووت ھمسۆن لەبەر ئەوەی لەلایانگرانی ھیتلەر بووە حوکم دراوە و خراوەتە نەخۆشخانەی دەرونیەوە، لەکۆتایی ژیانیشیدا لەگۆشەگیریدا ژیانی بەسەربردووە و خەڵکیش وەکو ناپاکی نیشتیمانی سەیریان کردووە، لە ١٩ی شووباتی ساڵی ١٩٥٢ کۆچی دوایی کردووە.

کنوت هەمسون

سەرچاوە دەستکاری