کلیلدز یان کیلۆگێر (Keylogger) بە بەرنامەیەک دەگوترێت کە بە دزییەوە کرتەکانی کلیلدان تۆمار دەکات. کلیلدزی (Keystroke logging یان keylogging) بە ڕچەھەڵگرتن یان تۆمارکردنی لێدانەکانی کلیلدان (کیبۆرد) دەگوترێت، کە ئاساییانە بە نھێنی دەکرێت، بە شێوەیەک کە ئەو کەسەی کە بە کلیلدانەکە کار دەکات نازانێت کە جموجوڵی ئەو لە سەر کیبۆرد بە دزییەوە چاودێری دەکرێت. چەندین شێوازی کلیلدزی ھەیە، لە جۆری سەختامێری و نەرمامێرییەوە بگرە ھەتا شیکاریی ئێلکترۆمێگناتیک و ئاکۆستیک (دەنگناسی).

کلیلدز
لقیزیانامێر
دەبێتە ھۆکاریrecording

بە زمانێکی سادەتر کیلۆگێر ئەو نەرمامێرانەیە کە کلیلە گوشاردراوەکانی نێو کلیلدان تۆمار دەکەن بە شێوەیەک کە دەتوانن زانیاریی تایپکراوەکانی بەکارھێنەر، بۆ نموونە تێپەڕوشە، بدزن.

کەڵک دەستکاری

دەکرێ لە کیلۆگێر کەڵک وەربگریت بۆ دزۆینەوەی ھۆکاری سەرەکی گرفتەکان لە نێو تۆڕێکی کۆمپیۆتر وە ھەروەھا بۆ لێکدانەوەی چۆنیەتی دانوستانی نێوان بەکارھێنەر و سیستم و شێوازی ئەنجامی کارەکانی لە ھەندێ بواری کاری ئیداری دا. کیلۆگێرەکان بە شێوەیەکی بەبڵاو لە سەر تۆڕی ئینترنێت لە بەردەست دان. دەکرێ بە ھەردوو شێوازی نەرمامێری و سەختامێری لە کیلۆگێرەکان کەڵک وەربگریت. ئامرازە سەختامێرییەکان بە گشتی بە ٣ شێواز لە بەردەست دان:

  • ئامێرێک کە لە ڕێی کابلەوە دەلکێندرێت بە کلیلدانەوە
  • ئامێرێک کە لە نێو کلیلدان دا دادەنرێت.
  • ئامرازێک کە ھەر لە پارچە ئاساییەکانی کلیلدان دەچێت وە لە جێگەی ئەوان دادەنرێت.

جۆری یەکەم ئاشکرایە و بە ئاسانی دەبینرێت وە ھەروەھا ئاسان نەسب دەکرێت، بەڵام جۆری دووەم و سێیەم حاڵەتێکی نھێنی‌یان ھەیە و بەکارھێنەر ناتوانێت بە ئاسانی بیدۆزێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری