کرێکاری سێکسی بە کەسێک دەگوترێت کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یان کاتی کاری سێکسی دابین دەکات.[١] ئەم دەستەواژەیە بە ئاماژەدان بە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە ھەر بوارێکی پیشەسازیی سێکس کاردەکەن بەکاردێت.[٢][٣]

پەیکەری کرێکارێکی سێکسی لە ئەمستەردام، ھۆلەند کە لەسەری نووسراوە: ڕێزی ھەموو کرێکارانی سێکسی لە گشت جیھان بگرن.

بەپێی ڕوانگەیەک، کاری سێکسی جیاوازی لەگەڵ بەکارھێنانی سێکسی، یان ناچارکردنی کەسێک بۆ ئەنجامدانی کردەی سێکسی ھەیە، بەو پێیەی کاری سێکسی خۆبەخشانەیە و وەکوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سێکسی بە پارە یان کەلوپەل سەیر دەکرێت.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Clearing Up Some Myths About Sex Work". www.opensocietyfoundations.org.
  2. ^ Oxford English Dictionary, "sex worker"
  3. ^ Weitzer 2009.
  4. ^ Burnes, Theodore R. (2017). "Sex Work". In Nadal, Kevin L. (ed.). The SAGE Encyclopedia of Psychology and Gender. SAGE Publications, Inc. pp. 1467–1470. doi:10.4135/9781483384269.n494. ISBN 9781483384283.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری