کریستۆف گالتییەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئابی ١٩٦٦) ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە و یاریزانی پێشووی فەڕەنسایە کە لە ئێستادا ڕاھێنەری یانەی خولی پلە یەکی فەڕەنسی یانەی پاریس سان-جێرمانە.

کریستۆف گاڵتیەر
ئەزموونی گەنجی
SO Les Caillols[١]
١٩٨٢–١٩٨٥ مارسیلیا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٥–١٩٨٧ مارسیلیا ٥٢ (٠)
١٩٨٧–١٩٩٠ لیل ٩٣ (٠)
١٩٩٠–١٩٩٣ تۆلۆس ٨٢ (٠)
١٩٩٣–١٩٩٤ ئەنجەرس ٣٣ (١)
١٩٩٤–١٩٩٥ نیمس ٢١ (٠)
١٩٩٥–١٩٩٧ مارسیلیا ٦٢ (٠)
١٩٩٧–١٩٩٨ مۆنزا ٢٤ (٠)
١٩٩٨–١٩٩٩ لیاونینگ ٢٣ (٠)
سەرجەم ٣٩٠ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٨٨ فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ٦ (٠)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠٠٠ مارسیلیا (کاتی)
٢٠٠٤ باستیا
٢٠٠٩–٢٠١٧ ساینت ئیتیان
٢٠١٧–٢٠٢١ لیل
٢٠٢١–٢٠٢٢ نیس
٢٠٢٢- پاریس سان جێرمان
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

گالتییەر یاریزانێکی پیشەگەر بوو وەک بەرگریکار یاری دەکرد کە زۆربەی ١٥ ساڵی وەک یاریزان لە مارسیلیا بەسەر برد لەگەڵ ھەندێک ماوە لە شەش یانەی تر، چوار لە فەڕەنسا و یەک لە ئیتاڵیا و چین.[٢]

گالتییەر خەڵاتی باشترین ڕاھێنەری ساڵەکەی بردەوە لە ساڵی ٢٠١٣، کە لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی بە ھاوبەشی بردیانەوە، و جارێکی تر لە ساڵی ٢٠١٩ نازناوەکەی بردەوە دوای ئەوەی لیل لە پلەی دووەم بوو لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٨–١٩ی خولی فەڕەنسی، گاڵتییەر بۆ سێیەم جار خەڵاتەکەی بردەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دوای ئەوەی لیل چوارەم نازناوی خولەکەی بردەوە لە مێژووی یانەکە.

ژیانی سەرەتایی و کاروانی یاریکردن

دەستکاری

کریستۆف گالتییەر لە ٢٣ی ئابی ١٩٦٦ لە مارسێلیا، بۆچ-د-رۆن لەدایکبووە.[٣][٤][٥] بەشێکی گەورەی ژیانی یاریکردنی لە فەڕەنسا بەسەر برد لەگەڵ یانەی شارەکەی خۆی مارسێلیا، کە لە دوو ماوەی جیاوازدا لەوێ یاری دەکرد. لە ماوەی ١٥ ساڵی کاروانەکەی، بۆ لیل، تۆلۆز، ئەنجەرس و نیمس لە فەڕەنسا یاری کردووە، پێش ئەوەی کۆتایی بە کاروانی یاریکردنەکەی بھێنێت لە ئیتاڵیا بۆ مۆنزا و لەگەڵ لیۆنینگ لە چین.

پیشەی ڕاھێنەرایەتی

دەستکاری

یاریدەدەری ڕاھێنەر (١٩٩٩–٢٠٠٩)

دەستکاری

لە ١٩٩٩ تا ٢٠٠٤، گاڵتییەر یاریدەدەری ڕاھێنەر بوو لە مارسێلیا، ئارس و باستیا. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ئالان پێرین کاری کردووە لە یانەکانی وەک ئەلئین، پۆرتزموس، سۆچۆ، لیۆن و سانت ئیتیان.

ساینت ئیتیان

دەستکاری
 
گالتییەر لەگەڵ سانت ئیتیان لە ٢٠١٤

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩، گالتییەر وەک ڕاھێنەری سەرەکی ساینت ئیتیان دەستنیشان کرا، لەو کاتەدا یانەکە لەژێر ھەڕەشەی دابەزین بوو لەدوای ڕۆیشتنی ئالان پێرین.[٦] لە وەرزی یەکەمیدا، گالتییەر بە سەرکەوتوویی ساینت ئیتیانی لە خولەکەدا ھێشتەوە و لە پلەی ١٧دا ھات. ئاسێ (ناوی کورتکراوەی ساینت ئیتیان) لە حەوت وەرزی یەک لەدوای یەک لە ماوەی گالتییەر لە ١٠ پلەی پێشەوەی ڕیزبەندی ھات، کە ٤ لەو وەرزانە لە پلەکانی ئەورووپادا بوو. لە ساڵی ٢٠١٣، ئاسێ لە ڕێنسی بردەوە بۆ بردنەوەی جامی خول، یەکەم خەڵاتیان لەماوەی ٣٢ ساڵدا.

لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، گالتییەر ڕای گەیاند کە لە کۆتایی وەرزدا ساینت ئیتیان بەجێ دەھێڵێت لە دوای کۆتای ھاتنی گرێبەستەکەی.[٧] لەو کاتەدا درێژترین ڕاھێنەری لیگ ١ بوو کە ھێشتا چالاک بوو، کە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەوێ مایەوە.[٨]

لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، گالتییەر بوو بە ڕاھێنەری نوێی لیل، کە لە ١٨ەمین پلەی خولدا بوون.[٩] لەگەڵ ئەوەشدا، لە کۆتاییدا لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ بە یەک خاڵ دوورکەوتنەوە لە پلەی دابەزین. لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، ئەو ڕێبەرایەتی لیلی کرد بۆ ئەوەی پلەی دووەم بەدەست بھێنێت لە ڕیزبەندی خولدا و بۆ سەربکەوێت بۆ وەرزی داھاتووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دوای حەوت ساڵ دابڕان.[١٠]

لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، گالتییەر ڕێبەرایەتی لیلی کرد بۆ یەکەمین نازناوی خولی پلە یەکی فەڕەنسی لە ماوەی ١٠ ساڵی پێشوودا و چوارەمین نازناوە لە مێژووی یانەکە.[١١] گالتییەر لەلایەن زۆرێک لە پسپۆڕانەوە ستایش کرا لە ماوەی وەرزەکەدا بۆ ھەردوو تاکتیکەکەی و توانای پەرەپێدانی بەھرەی لاو لە ناویاندا جۆناسان دەیڤد، ڕێناتۆ سانچێس و مایک ماینان.[١٢][١٣] بۆ ھەوڵەکانی، گالتییەر بۆ جاری سێیەم بە ڕاھێنەری ساڵی خولەکە دەست نیشان کرا.[١٢] لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، دوو ڕۆژ دوای بردنەوەی نازناوی خولەکە، دەستبەرداری پۆستی ڕاھێنەر بوو. وتیشی: «من باوەڕم بەوە ھەیە کە کاتەکەم لێرە تەواو دەبێت».[١٤]

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، گالتییەر وەک ڕاھێنەری سەرەکی نوێی یانەی نیس دەستنیشان کرا.[١٥] لە وەرزی یەکەمیدا، یانەکەی گەیاند بە پلەی پێنجەم و ھەروەھا یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، کە ١–٠ دۆڕان بەرامبەر نانتیس.[١٦][١٧] نیس لە ئەنجامدا گەیشتە قۆناغی کۆتایی خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا.[١٨] لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نیسی بەجێھێشت و لە جێگای ئەو لوسییەن فاڤرێ دەست نیشان کرا.[١٩]

پاریس سان-جێرمان

دەستکاری

لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢، گالتییەر گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ واژوو کرد بۆ ئەوەی ببێتە ڕاھێنەری پاریس سان-جێرمان،[٢٠] کە جێگای ماوریسیۆ پۆچەتینۆی گرتەوە.[٢١]

ئاماری ڕاھێنەرایەتی

دەستکاری
ھەتا ٢٨ ئابی ٢٠٢٢

خەڵاتەکان

دەستکاری

یاریزان

دەستکاری

مارسیلیا

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ١٩٨٦–٨٧[٢٢]

ڕاھێنەر

دەستکاری

ساینت ئیتیان

  • جامی لیگ: ٢٠١٢[٥]

لیلا

  • جامی خول: ٢٠٢٠–٢١[١٢]

نیس

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ٢٠٢١–٢٢[٢٣]

پاریس سان-جێرمان

  • جامی سوپەری فەڕەنسی: ٢٠٢٢[٢٤]

تاکەکەسی

  • ڕاھێنەری ساڵی خولی پلە یەکی فەڕەنسی: ٢٠١٢–١٣ (بە ھاوبەشی)، ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠–٢١[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Palmarés et Réussites». SO Les Caillols (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Christophe Galtier prend les commandes
  3. ^ «CG Consulting». Verif.com (بە فەرەنسی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «C. Galtier: Summary». Soccerway. Perform Group. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Christophe Galtier». L'Équipe (بە فەرەنسی). Paris. لە 29 August 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  6. ^ «Richard Tardy, le vrai-faux entraîneur des Verts». foot01.com (بە French). ٧ی ئازاری ٢٠١٠.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ «Christophe Galtier quitte l'AS Saint-Etienne».
  8. ^ «Christophe Galtier is Ligue 1's longest serving manager. But it's now time to go». TheGuardian.com.
  9. ^ «"Accord de principe" entre Christophe Galtier et le Losc». lequipe.fr (بە French). ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ «Christophe Galtier meilleur entraîneur français de l'année 2019». lavoixdunord.fr (بە French). ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  11. ^ «Lille win Ligue 1 title as PSG battle goes down to the wire». The Athletic. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١.
  12. ^ ئ ا ب پ «Lille hold their nerve to clinch their first Ligue 1 title for a decade». The Guardian. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «Ligue 1 title for Lille would be miracle of Christophe Galtier's coaching». The Guardian. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ «Christophe Galtier leaves French champions Lille two days after winning title». BBC. ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «Galtier named as OGC Nice Head Coach». www.ogcnice.com. OGC Nice. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ «Ligue 1: «On nous a enlevé cette quatrième place", peste Galtier» [Ligue 1: "We were robbed of this fourth place", complains Galtier]. Le Figaro (بە فەرەنسی). ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ Devin، Eric (٩ی ئایاری ٢٠٢٢). «Redemption for Antoine Kombouaré as Nantes win Coupe de France». The Guardian. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ «Who will fly the French flag in Europe in 2022-23?». Ligue 1. 8 June 202. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  19. ^ «Nice officialise l'arrivée de Lucien Favre et le départ de Christophe Galtier» [Nice formalizes the arrival of Lucien Favre and the departure of Christophe Galtier] (بە فەرەنسی). L'Équipe. 27 June 2022. لە 27 June 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ «Three time ligue 1 manager of the year Galtier starts brilliantly for PSG». Live Koora. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «Christophe Galtier appointed as the new coach of Paris Saint-Germain». Paris Saint-Germain F.C. ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «Coupe de France (Coupe Charles-Simon) 1986/87». RSSSF. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  23. ^ «Nice 0–1 Nantes: Ludovic Blas penalty wins French Cup for Nantes». BBC Sport. ٧ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ «A final, lots of goals and a trophy: a great start to the season!». Paris Saint-Germain F.C. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.