کاپتنی سەرما (شەڕانگێزی کۆمیک)

کاپتنی سەرما ( بە ئینگلیزی Captain Cold)، ناوی ڕاستەقینەی لیۆنارد سناڕت ، شەڕانگێزێکی خەیاڵیە کە لە کتێبە کۆمیکە ئەمەریکیەکانی کۆمپانیای (دیسی)دا دەردەکەوێت ، بەزۆری دژی کارەکتەری فلاش کار دەاکت،کارەکتەرەکە لەلایەن (جۆن بڕوم کارماین ئینانتینۆ)ەوە درووستکراو و یەکەم دەرکەوتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ تەمووژی ١٩٥٧.

کاپتنی سەرما لەنێو کۆمیکەکاندا

ئەو سەرۆکی تیمی ڕۆگەکان - خراپەکارانە ، کە تیمێکی خراپەکارن پێکهاتوو لەچەند شەڕانگێزێکی تر.

لە لیستی وێبسایتی IGNدا ئەم شەڕانگێزە لە پلەی ٢٧ەمدایە لە باشترین شەڕانگێزەکانی کۆمیکدا لەنێو ١٠٠ شەڕانگێزدا.

مێژووی کارەکتەرەکە دەستکاری

لیۆنارد سناڕت لەلایەن باوکێکی دڵڕەقەوە گەورە کراوە بەم هۆیەوە دەچێت لای باپیری دەژێت ، کە کاری گواستنەوەی ساردەمەنیەکان بوو ، دوای ئەوەی باپیری مرد ، سناڕت بڕیاریدا ڕووبکاتە تاوانکاری و بەومەبەستە لەگەڵ چەند دزێک ڕێکەوت بەمەبەستی دزینی پارە و تاڵانکردنی بانکەکان. سناڕت هەستی کرد کە پێویستی بە چەکێکی نائاساییە بۆ ڕووبەرووبونەوەی دوژمنەکان وەک فلاش ، دوای گەرانێکی زۆر بابەتێکی بیردۆزی دۆزیەوە کە تیشکی سایکڵۆترۆن توانای ڕاگرتنی خێرایی فلاشی هەیە ، بۆیە هەستا دزەی کردە نێو تاقیگەی ستاڕ و لەوێ چەکێکی دزی کە بۆ ئەم مەبەستە دانرابوو ، دواتر دوای دەستکاریکردنی چەکەکە ، ڕۆژێکیان ڕووبەڕووی پاسەوانێک دەبێتەوە کاتێک چەکەکەی دەتەقێنێت ئەوەی بۆ دەردەکەوێت کە چەکەی زۆر لەوە زیاتر بە‌هێزە کە چاوەڕوانی دەکرد ، بەمشێوەیە سەرکێشیەکان کاپتن لەگەڵ پاڵەوانەکان دەست پێ دەکات.

دەرکەوتنە بەناوبانگەکان دەستکاری

  • لە زنجیرەی فلاشە کۆنەکەدا کە ساڵی ١٩٩٠ەکان پەخش دەکرێت ئەکتەر مایکڵ چامپیۆن ڕۆڵی کاپنی سەرما دەگێڕێت.
  • ئەکتەر وێنتوۆرت میلەر ڕۆڵی لیۆنارد سناڕت /کاپتنی سەرما دەگێڕێ  لەزنجیرەی تەلەڤزۆنی فلاش، لەزنجیرەکەدا کاپتن چەکەکەی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئەو شتانەی دێتە بەردەمی بیانبەستێنێت.و هەروەها خۆی لەگەڵ شەرانگێزێکی تر بەناوی میک ڕۆڕی /شەپۆلی گەرما دەکاتە تیمێک لەدژی فلاش.
 
کاپتنی سەرما لە زنجیرەی فلاشدا ، وێنوۆرث میلەر