کاردوو
کاردی، کاردوو یان ھاز، خاز یان گوڵ شەیپوور ڕووەکێکی زستانەیە و لە سەرەتای بەھار دەردەکەوێت ، شێوەی گەڵای سێگۆشەی نووک تیژە و لە سەری ڕم دەچێت ڕەنگی سەوزی بریقەدارە. گوڵەکەی لە شێوەی نێرکە، دوای کرانەوی نێرکەکە بە ڕەنگی سووری تاریک و وەنەوشەیی خۆی دەنوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە جیھاندا ٢٠٠٠ جۆری ھەیە ، ئەوەی لە کوردستان ھەیە سێ چوار جۆرن کە یێیان دەوترێ کاردی شاخی:
- کاردی دەستچین
- کاری ریشۆک
- کاردی ڕیخنی
دەربارەی کاردی
دەستکاریکاردی کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "Araceae". ناویی دووھەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و ھەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن "خاز". ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی "aron" (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی "Theofrastos" ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری ھەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن "munkhätta" (کڵاوی راھیبە) و دووھەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە "fläckig munkhätta" (کڵاوی گوڵ گوڵی راھب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.
سودەکانی کاردی بۆ نەخۆشیەکان
دەستکاری- ڕێگرە لە بەردەم تووش بوون بە شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی ھەرس وھەناسە و مەمک.
- بۆ نەخۆشی شەکرە .
- بۆ قەڵەوی و ڕێجیم.
- بۆ تواندنەوەی چەوری لە ناو خوێن.
- بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی بەکتیری ناوەوەی لەش.
- بۆ ژەھراوی بوون.
- بۆ نەخۆشییەکانی گەدە
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاردوو تێدایە. |