کاتیۆشا (سروود)
کاتیۆشا (بە ڕووسی: Катюша) لە سروودەکانی یەکێتیی سۆڤیەتە. ئەم سروودە ساڵی ١٩٣٨ بە دەستی ماتڤێی بلانتێر ساز کرا و لە جەنگی جیھانیی دووەمدا وەکوو سروودێکی نیشتمانی ناوبانگی دەرکرد و لە ھاندانی گەل لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان ڕۆلی گێڕا. لە ڕووسیا ھەتا ئێستاکەیش ئەم سروودە باوە.[١] ناوی کاتیۆشا یان کاتووشا لە زمانی ڕووسی، سۆکەناوی کچانەی یکاترینایە کە لە ڕووسی بە کاترین یان کاتیا دەڵێن. ھەروەھا ناوی مۆشەکھاوێژی کاتیۆشا کە ئەرتەشی سوور لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لە مۆدێڵەکانی BM-8 ،BM-13 و BM-31 کەڵکی وەردەگرت، لە ناوی ئەم سروودە گیراوەتەوە.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئستیتێس، ڕیچارد، چاندی گەلێری لە یەکێتیی سۆڤیەت: چیرۆکەکان، ھەڵبەستەکانفیلمەکان، کایەکان و فۆلکلۆر، ١٩٥٣-١٩١٧، نووسینی جەیمز ڤۆن گێلدێرن، بڵاوکردنەوەی زانکۆی ئیندیانا، پ ٣١٥؛ سەردان لە ٤ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ ئستیڤێن، زاگۆلا، دەبابەکان و شەڕئامێرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، بڵاوکردنەوەی ئارم ئەند ئارمۆر، پ ١٥٠؛] سەردان لە ٤ی ئابی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاتیۆشا (سروود) تێدایە. |