ڤی سی دی
ڤیدیۆ سی دی یان سی دی ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Video Compact Disc , VCD) پەپکی پەستێنراوی ڤیدیۆیی کورتکراوەکەی ڤی سی دییە، پەپکێکی بینایی و فۆرماتێکی ڤیدیۆیی ماڵەوەیە کە یەکەم فۆرماتە بۆ دابەشکردن و هەڵگرتنی ڤیدیۆ و فیلم لەسەر پەپکەکان و پەپکی بینایی، ئەم پەپکە یان ئەم فۆرماتە بە بەربڵاوی زیاتر لە کیشوەری ئاسیا بەکاردەهات، سی دی ڤیدیۆییەکان بەتایبەتی جێگەی (ڤی ئێچ ئێس)ی دەگرتەوە کە ڤی ئێچ ئێس لەم سەردەمەدا بەکاردەهات بۆ تۆمارکردن و دابەشکردنی فیلم و ڤیدیۆ، سی دی ڤیدیۆکان بەربڵاوبوون تاوەکو دواجار کە دی ڤی دی-ڤیدیۆ داهێنرا و جێگای ڤیدیۆ سیدییەکانی گرتەوە.[١][٢]
ڤی سی دی | |
---|---|
لقی | home video، پەپکی پەستێنراو |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
بەشداربووە لە | LaserDisc |
خاوەن | سۆنی |
سی دی ڤیدیۆکان فۆرماتێکی ستاندارد و دیجیتاڵی هەڵگرتنن بۆ هەڵگرتنی ڤیدیۆ لەسەر پەپکە پەستێنراوەکان کە بریتییە لە خستنە سەری ڤیدیۆی دیجیتاڵی بۆ سەر پەپکی پەستێنراو کە پەپکە پەستێنراوەکە دەکات تایبەت بە ڤیدیۆکە، ڤیدیۆ سی دییەکان لەسەر خوێنەر و پلەیەری تایبەت دەخوێنرێنەوە کە پشتگیری لە ڤیدیۆ سی دییەکان دەکەن یان لەسەر دی ڤی دی خوێنەرەکان دەخوێنرێنەوە و لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی و تەنانەت کۆنسۆڵەکانی یاری کردن لێ دەدرێنەوە،[٣] بەڵام بە دەگمەن لەسەر پلەیەرەکانی بلو ڕای لێ دەدرێنەوە، ئەو پەڕگانەی کە لەسەر ڤی سی دییەکان تۆمار دەکرێن بریتین لە (MPEG-1 یان .dat یان AVI و هتد...).[٢]
فۆرماتی ڤیدیۆ سیدییەکان لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن کۆمپانیاکانی سۆنی،ماتسوشیتا،فیلیپس،جەی ڤی سی دروستکراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://wayback.archive-it.org/all/20080528131354/http://www.ip.philips.com/view_attachment/2450/sl00812.pdf.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا «What is VCD? - VideoHelp». www.videohelp.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-28 ھێنراوە.
- ^ «How to Play VCDs». odinfandub.tripod.com. لە 2024-12-28 ھێنراوە.