ڤیتالی سێرھیۆڤیچ میکۆلینکۆ (بە ئۆکڕانی؛ Міколенко Віталій Сергійович) (لەدایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئۆکڕانیایە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی ئێڤەرتۆن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا[٢]

ڤیتالی میکۆلینکۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٢–٢٠١٧ داینامۆ کیڤ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠٢٢ داینامۆ کیڤ ٨٨ (٥)
٢٠٢٢- ئیڤەرتۆن ١٩ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٦ ئوکراینای خوار ١٧ ساڵان ٦ (٠)
٢٠١٦–٢٠١٧ ئوکراینای خوار ١٨ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٧–٢٠١٨ ئوکراینای خوار ١٩ ساڵان ١٦ (٢)
٢٠١٨ ئوکراینای خوار ٢١ ساڵان ٤ (٠)
٢٠١٨- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆکرانیا ٢٦ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

داینامۆ کیڤ دەستکاری

میکۆلینکۆ لە چەرکاسی لەدایکبووە و بەرھەمی قوتابخانەی وەرزشی لاوانی داینامۆ کیڤ.[٣]

بۆ یانەی داینامۆ یاری دەکرد لە پێکھاتەی دووەمی خولی نایابی ئۆکرانی و لە ئابی ٢٠١٧ بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم. میکۆلینکۆ یەکەمین یاری خۆی لە خولی نایابی ئوکراینا ئەنجامدا بۆ یانەی داینامۆ کیڤ لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٧دا، لە یارییەکی سەرکەوتوودا بەرامبەر ستال کامیانسکێ.[٤] لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، میکۆلینکۆ یەکەمین یاری خۆی لە خولی ئەورووپا ئەنجامدا، لە بردنەوەی داینامۆ ٢–١ بەرامبەر ڕینس لە پارکی ڕواژۆن بە شێوەی سەرەکی.[٥]

لە وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩، میکۆلینکۆ بە باشترین یاریزانی لاو ھەڵبژێردا لە خولی نایابی ئوکراینا.[٦]

ئیڤەرتۆن دەستکاری

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، مایکۆلێنکۆ گواسترایەوە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو تا حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە بڕە پارەیەکی ئاماژە پێ نەکراو.[٧] یانەکە درێسی ژمارە ١٩ی پێبەخشی.[٨] لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢، وەک نیشانەی پیشاندانی چاکە، مایکۆلینکۆ بە کاپتنی ئێڤەرتۆن دانرا بۆ یاریی قۆناغی پێنجەمی جامی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) بەرامبەر بۆرھام وۆد بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا.

لە ئازاری ٢٠٢٢، میکۆلینکۆ لە پۆستێکی ئینستاگرامدا ئاماژەی بە کاپتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئارتیم زیوبا کرد و پرسیاری لێ کرد بۆچی دزیوبا و ھاوڕێیانی لە ھەڵبژاردەی ڕووسیا بێدەنگ بوون لەکاتێکدا کەسانی مەدەنی دەکوژرێن لە ئوکراینا لە داگیرکاری ڕووسیا لە ئوکراینادا لە ٢٠٢٢.[٩]

لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، میکۆلینکۆ یەکەم گۆڵی بۆ ئێڤەرتۆن تۆمارکرد،[١٠] کە لێدانێکی سەرنج ڕاکێش بوو لە دووری ٢٥ یاردەوە لە بردنەوەی ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لیستەر سیتی لە یارییەکی پریمەرلیگ دا.[١١]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

میکۆلینکۆ نوێنەرایەتی ئوکراینای کردووە لە ھەموو ئاستەکانی تۆپی پێی لاوان. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا ئەنجامدا، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر تورکیا، وەک یاریزانێکی سەرەکی.[١٢] ھێشتا دەیتوانی یاری بکات بۆ ئاستی تۆپی پێی لاوان، میکۆلینکۆ لە بردنەوەی جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵانی ٢٠١٩ دوورکەوتەوە و دانرا لە تیمی براوەی ئوکراینا بۆ تۆپی پێ، بەڵام پاش چەند ڕۆژێکی تر ناچار بوو لە پێشبڕکێیەکە دووربخرێتەوە بەھۆی پێکان.[١٣][١٤]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢[١٥][١٦]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی خول ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
داینامۆ کیڤ ٢٠١٧–١٨ خولی نایابی ئوکراینا ٥ ٠ ٢ ٠ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٧ ٠
٢٠١٨–١٩ خولی نایابی ئوکراینا ٢٣ ٠ ١ ٠ - ٨ ١ ٠ ٠ ٣٢ ١
٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی ئوکراینا ٢٣ ٣ ٤ ٠ - ٨ ١ ١ ٠ ٣٦ ٤
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ئوکراینا ٢٢ ٢ ٣ ٠ - ١١ ٠ ٠ ٠ ٣٦ ٢
٢٠٢١–٢٢ خولی نایابی ئوکراینا ١٥ ٠ ٠ ٠ - ٥ ٠ ١ ٠ ٢١ ٠
کۆی گشتی ٨٨ ٥ ١٠ ٠ - ٣٢ ٢ ٢ ٠ ١٣٢ ٧
ئێڤەرتۆن ٢٠٢١–٢٢ پرێمیەرلیگ ١٣ ١ ٣ ٠ ٠ ٠ - - ١٦ ١
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٦ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ٦ ٠
کۆی گشتی ١٩ ١ ٣ ٠ ٠ ٠ - - ٢٢ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٠٧ ٦ ١٣ ٠ ٠ ٠ ٣٢ ٢ ٢ ٠ ١٥٤ ٨

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[١٧][١٨]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئوکراینا ٢٠١٨ ١ ٠
٢٠١٩ ٧ ٠
٢٠٢٠ ٣ ٠
٢٠٢١ ١٠ ٠
٢٠٢٢ ٥ ١
کۆی گشتی ٢٦ ١

نازناوەکان دەستکاری

داینامۆ کیڤ

  • خولی نایابی ئوکراینا: ٢٠٢٠–٢١
  • جامی ئوکراینا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢٠–٢١
  • جامی سوپەری ئوکراینا: ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠

تاکەکەسی

  • بەھرەی زێڕینی ئوکراینا (لە خوار ١٩): ٢٠١٨
  • بەھرەی زێڕینی ئوکراینا (لە خوار ٢١ ساڵ): ٢٠١٩، ٢٠٢٠
  • باشترین یاریزانی لاوی خولی نایابی ئوکراینا: ٢٠١٨–١٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Vitaliy Mykolenko: Overview". Premier League. Retrieved 11 August 2022.
  2. ^ "Миколенко Віталій Сергійович" [Mykolenko Vitaliy Serhiyovych] (بە ئۆكراینی). Ukrainian Premier League. Retrieved 6 February 2022.
  3. ^ ВІТАЛІЙ МИКОЛЕНКО (بە ئۆكراینی). FC Dynamo Kyiv Official Site. 24 August 2017.
  4. ^ Чемпіонат УПЛ. 6 тур. Матч № 36 (بە ئۆكراینی). UPL Official Site. 24 August 2017.
  5. ^ "Vitaliy MYKOLENKO on the Europa League debut". fcdynamo.kiev.ua. Retrieved 25 May 2019.
  6. ^ "Миколенко - лучший молодой игрок, Цыганков - лучший футболист прошлого сезона УПЛ". campeones.ua. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Everton Sign Mykolenko". Everton F.C. 1 January 2022. Retrieved 4 January 2022.
  8. ^ "Mykolenko's Everton Shirt Number Revealed". www.evertonfc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-03.
  9. ^ "Ukraine's Vitaliy Mykolenko calls out 'b****' Artem Dzyuba and slams Russia's 'silent' footballers". Eurosport. 2 March 2022.
  10. ^ "Vitaliy Mykolenko stays at Everton". Iraqbet.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Everton beat Leicester to move out of bottom three". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-08.
  12. ^ "Turkey v Ukraine game report". ESPN. 20 November 2018.
  13. ^ "ЧС-2019 (U-20): ПРЕДСТАВЛЯЄМО ЗБІРНУ УКРАЇНИ — УНІКАЛЬНУ КОМАНДУ ОЛЕКСАНДРА ПЕТРАКОВА" (بە ئۆكراینی). Football Federation of Ukraine Official Website. 23 May 2019. Retrieved 25 May 2019. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Vitaliy MYKOLENKO to miss U-20 World Cup". FC Dynamo Kyiv official website. 17 May 2019. Retrieved 25 May 2019.
  15. ^ ڤیتالی میکۆلینکۆ لە ساکروێی
  16. ^ "Vitali Mykolenko". WorldFootball.net. Retrieved 25 May 2019.
  17. ^ "Vitaliy Mykolenko - national football team player". EU-Football.info. Retrieved 1 January 2022.
  18. ^ "Vitaliy Mykolenko - National Football Teams". National Football Teams. Retrieved 1 January 2022.