ڤیان پەیمان
ڤیان پەیمان گۆرانیبێژێکی کورد بوو. لە نێوان شەڕی دژ بە داعش بووەتە شەڕڤانی ھێزەکانی یەپەژە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٥دا لەلایەن داعشەوە لە سەری کانی کوژرا.[١][٢]
پێش شەڕی ناوخۆیی سووریا، ڤیان سەرقاڵی کاری مامۆستایی بووە.[٣] بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ڕووداو، ڤیان خەڵکی شارۆچکەی ماکۆبوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ناوی ڕاستەقینەشی گوڵستان تالێ جلینکادۆ.[٤] گۆرانییەکانی ڤیان بەشێوازی فۆلکۆلۆری کوردی بوون،[٥][٦] زیاتر لەبارەی لاواندنەوە بوو بۆ باروودۆخی ڕۆژاوای کوردستان، شەھیدان و شەڕڤانەکان لەکاتی شەڕکردن دژ بە داعش.[٧][٨]
لەکاتی شەڕکردن لەبەرامبەر داعشدا، ڤیان دووجار بریندار دەبێت لە قاچ و گەدەیدا، دواتر لە دوای چارەسەرکردنی گەڕاوەتەوە بۆ شەڕکردن.[٣] ڤیان لەچاوپێکەوتنێکی تۆڕی ئێن بی سی ئەوەی درکاند کە ئەو شەڕ لە کۆبانێ دەکات بۆ ژنانی ڕۆژھەڵاتی ناوین: «ئێمە بەرەنگاری و شەڕدەکەین، لێرە بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوین ژن وەک پلەدوو سەیردەکرێت. ئێمە لێرە وەستاوین وەک ھێمای ھێز بۆ ھەموو ژنانی ئەم ناوچەیە.»[٩]
شەهریار جەمشیدی کەمانچەژەن و ئاوازدانەری کوردی رۆژهەڵات، لە سال ٢٠٢٠دا لە دوایین ئەلبۆمی خۆیدا «رۆژئاڤا وڵاتی خۆرنشینی منە» بەرهەمی «ڤیان» ی[١٠] پێشکەشکرد بە دەنگبێژ و دلۆڤانی کورد ڤیان پەیمان.[١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ خانمە ھونەرمەندێکی کورد شەھیدبوو ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی ڕووداو، لەلایەن دەرباز یونس ٦/٤/٢٠١٥
- ^ Llibertat.cat. «Mor la combatent de l'YPJ i cantant kurda Viyan Peyman». Llibertat.cat (بە كاتالۆنی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Engel in Kobani: Women Are on the Front Lines Against ISIS». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Şehit Viyan'ın son günleri...». Rudaw. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «poptronics ' Le Rojava, terre de lutte féministe, à la kalach et en musique». www.poptronics.fr. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Viyan Peyman - New Songs, Playlists & Latest News - BBC Music» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-03-05 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەستەری شکاو=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «Viyan Peyman immortalizes in Kobanê». www.diclehaber.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Teams، Clipnano com. «Viyan Peyman - Kobane 2015 - Reber Dosky». Clipnano.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «Viyan Peyman, Female Kurdish Fighter Killed Battling ISIS». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Shahriyar Jamshidi - Viyan [My Sunset-Land ROJAVA Album © 2020]». YouTube. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Luqman Guldivê (2020-06-26). «Kemaçe keçeke Kurd e». Yeni Ozgur Politika. لە 2021-05-18 ھێنراوە.
… Berhema yekê ji bo yad û bibîranîna Viyan Peyman e. Ew şêrejinek e, wê her tişt bi cih hişt û şerê DAIŞ'ê kir. Wê jiyana xwe ji bo Kurdistanê feda kir.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |