ئۆرتۆھانتا ڤایرۆس (بە ئینگلیزی: Orthohantavirus) یاخود ھانتا ڤایرۆس، ڤایرۆسێکی تاک شریتی (RNA)ـیە لە خانەوادەی (Hantaviridae)ـیە. ئەم ڤایرۆسە لە باری ئاسایی خۆی توشی گیانەوەرە قڕتێنەرەکان دەبن، بەڵام ئەوان توشی نەخۆشی ناکەن.

وێنەیەکی گەورەکراوی ڤایرۆسی ھانتا لە جۆری سین نەمبەر

مرۆڤەکان لەوانەیە توشی نەخۆشی ببن بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە ئەویش لەبەر بەرکەوتنی مرۆڤ بە میز، پیسایی یاخود لیکی دەمی قڕتێنەرەکانەوە. ھەندێک لە جۆرەکانی ئەم ڤایرۆسە دەبنە ھۆی نەخۆشی کوشیندە لە مرۆڤ وەک نەخۆشی تای خوێنبەربوون و نەخۆشی گورچیلەیی (HFRS) کە ئەم نەخۆشیە لە ئاسیا و ئەورووپا زۆرە، ھەروەھا نەخۆشی سیەکان (HPS) کە ئەمەیان لە ئەمریکا باوە و بە جۆرە نوێیەکە ناسراوە. بەڵام ژمارەیەکی زۆری تر لەم ڤایرۆسە ھەیە کە ھیچ نەخۆشی لە مرۆڤ دروست ناکەن.

نەخۆشی سیەکان زیاتر بەھۆی ئەو دەنکۆڵانە ئاوەیە کە لە کاتی ھەناسەدان یان پژمینی قڕتێنەرەکان دەردەپەڕن، ھەروەھا بارودۆخی واش ھەیە کە بە ھۆی میز و پیسایی قڕتێنەرەکان بڵاودەبنەوە و مرۆڤ توشی نەخۆشیەکە دەکەن.

ئەو گیانەوەرانەی دەبێتە ھەڵگری ھانتا ڤایرۆس دەستکاری

جۆرە جیاوازەکانی قڕتێنەرەکان سەرەکیترین جۆری گیانەوەرن بۆ توشبوون یاخود ھەڵگربوون بە ڤایرۆسی ھانتا. بەگشتی ئەم ڤایرۆسانە دەبیندرێن لەم گیانەوەرانە (مشکی ئاسک، مشکی پێ سپی، جرجی خوڕی، جرجی برنج). کەچی لە گیانەوەرانی وەک (مشکی گەربیل، ھامێستەر، بەرازی گینایی، و ئەوگیانەوەرانەی قڕتێنەرنین وەک مەڕوماڵات) نابینرێن.

تووشبوونی مرۆڤ دەستکاری

بەلێ! مرۆڤەکان ئەگەری توشبوونیان ھەیە بەھۆی ھەڵمژنی ئەو دلۆپە ئاوانەی (تەنکۆڵە تەماویانەی) کە لە دەمی قڕتێنەرەکانەوە دەرپەڕیون و مرۆڤ لەکاتی ھەناسەدان ھەڵیان دەمژێت بێ ئەوەی ھەستیشی پێبکات. ھەروەھا دەکرێت لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ مرۆڤ توشی ئەم ڤایرۆسە ببێت.

کە ئەمەش دەکرێ لە رێگەی گەزی قڕتێنەرێک بێت یاخود لە رێگەی تەپ و تۆزی پیس بوو بە ڤایرۆسەکە و بەرکەوتنی لەگەڵ برینی سەر پێست، جۆگەی لوت (کەپوو), یاخود بەرکەوتنی تۆز لە پەردەی چاوەوە. ھەروەھا ئەگەری ئەوەش ھەیە کە لە رێگەی دەم واتە خواردنی پیس بوو بە ڤایرۆسەکە بەھۆی قڕتێنەرێکەوە رووبدات، ڤایرۆسەکە توانای مانەوەی ھەیە لە ژینگە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەمەش وادەکات کە ئەو کەلوپەڵانەی کە قڕتێنەرێک بەرکەوتنی لەگەڵ ھەبووبێ ببێتە سەرچاوەیەکی تری توشکردن.

ئەو جۆرە ڤایرۆسەی کە لە ئەمریکا بینراوە لە کەسَک بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە و نەخۆشیەکەش لە باروودۆخێکی کەم مەترسیدار بۆ باروودۆخێکی کوشیندە ھەیە واتە جیاوازی ھەیە لە نێوان توشبوان لە رووی مەترسی نەخۆشیەکە. چەندین نەخۆشی کاریگەریان ھەیە لەسەر سیەکان و گورچیلەکان، لەوانەیە پێویستیان بە ئەوە ھەبێ کە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن و مەترسی گیانی ھەبێ.

نیشانەکانی دەستکاری

دوای (٢ تا ٤) ھەفتە لە بەرکەوتن دەردەکەون و زۆر پێکچوونی ھەیە لە پەرسیو (تا، لەرزین، ژانەسەر، ژانی ماسولکەکان). لەوانەیە سەرگێژە، ژانە سک، دڵتێک ھەڵاتن، رشانەوە، یاخود سکچوونیشی بەدواوە بێت.

نەخۆشی ھانتاڤایرۆسی سیەکان کاریگەری زۆر مەترسیدار لەسەر سیەکان دەبێت و وا لە سیەکان دەکات کە کێشە لە ھەناسەدان دروست ببێت و ھەناسەدان قورس دەکات و کۆخە دروست دەکات. ئەگەر گورچیلەکانیش توشی ببن پێی دەوترێت نەخۆشی تای خوێنبەربوونی کورچیلەیی. نارێکی میزکردن و سووربوونی ناوپۆشەرەکان لەوانەیە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بن. باروودۆخی مەترسیدار لەوانەیە دروست ببێت لەئەنجامی خوێنبەربوونێکی زۆر یاخود لەکارکەوتنی گورچیلەکان. لەوانەیە نەخۆش توشی شۆک ببێت و بەرەو مەرگ بروات.

خۆپاراستن دەستکاری

کۆنترۆل کردن و ێگری کردنی قڕتێنەرەکان لە ھاتنە ژوورەوە یان بوونیان لە دەورووبەرت، داختن و گرتنی ئەو کونانەی کە تیرەیان لە نیو ئینج زیاترە لە ماڵ و شوێنی کار. دوورکەوتنەوە لە ھەموو ئەو کەلوپەڵانەی کە قڕتێنەرەکانی پێ دەگیرێن وەک تەڵەکان. زەبالەکان باش دابخڕێن بۆ ئەوەی رێگری بکرێن لە زۆر بوونی ئەو گیانەوەرانە و بڵاوبوونەوەیان.

کاتێک ناوچەیەک پاکدەکەیتەوە و گومانی ھەبوونی قڕتێنەرەکان لەو ناوچەیە ھەبێت دەبێت دەستەوانەی گونجاو لە دەستت بێت، ئەگەر شوێنەکە داخراوبێت وەکو کۆگای ماڵ یەکەمجار با کەمێک دەرگا کراوە بێت بۆ ئەوەی ھەوایەکەی بگۆڕدرێت دواتر بچۆ ژوورەوە، بە پاککەرەوەیەکی تایبەت ناوچەکە پاک بکە. خۆت بپارێزە لە گێسک دان ئەگەر بزانی تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە بۆ ناو ھەوا، بۆ ئەم مەبەستەش باشترە دەمەوانەیەک بەکاربێنیت.

مێژوو دەستکاری

ڤایرۆسی ھانتا بە شێوەیەکی تەواو بڵاوبوویەوە لە نێوان سەربازانی ئەمریکی و کۆری لە ساڵانی (١٩٥٠–١٩٥٣) لە ماوەی جەنگی کۆریادا، بەھۆکاری ھێرشی ڤایرۆسی ھانتا لۆ سەربازان نێزیکەی ٣٠٠٠ سەرباز نەخۆش کەووتن و تووشی خوێن بەربوون و تاسان ھاتن و رێژەی مردن لە نێویاندا ١٠٪ بوو، لەبەر ئەو ھۆکارەش بوو ناوی لێنرا ھانتا ڤایرۆس ناوەکە سەرچاوەی رووباری ھانتان (Hantan) بوو لە وڵاتی کۆریای باشوور.

ھەروەھا بەپێی ھەواڵی راگەیاندنەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ کە پیاوێک تووشی ئەو ڤایرۆسە بوە لە شاری یونان، ھەروەھا ھەمان پیاو مردوە لە ناو پاسێکدا لە کاتێکدا لە رێگابوە بەرەوو شاری شاندونگ، بەپێی ھەواڵێکی گڵۆباڵ تایمز نێزیکەی ٣٢ کەس ئاشکرا کراون کە ھەڵگری ئەو ڤایرۆسەن لە ھەمان ساڵدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

- سەنتەری (CDC)

o https://www.cdc.gov/hantavirus/hps/index.html

- بنکەی زانیاری (NCBI)

o https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4737898/

- سایتی (MedScape)

o https://emedicine.medscape.com/article/982142-overview

- سایتی (Orpha)

https://web.archive.org/web/20171130002243/http://www.orpha.net/consor/cgi-bin/OC_Exp.php?lng=en&Expert=340