ڤان گۆخ و بەریتانیا
پێشانگایەک بۆ کارە ھونەرییەکانی ڤینسێنت ڤان گۆخ
ڤان گۆخ و بەریتانیا پێشانگایەکە بۆ کارە ھونەرییەکانی ڤینسێنت ڤان گۆخ کە لەلایەن تەیت بەریتانیاوە لە نێوان ٢٧ی ئازار و ١١ی ئابی ٢٠١٩ میوانداری کرا.
ڤان گۆخ و بەریتانیا | |
---|---|
جێ | تەیت بەریتانیا |
وێبگە | https://www.tate.org.uk/whats-on/tate-britain/exhibition/ey-exhibition-van-gogh-and-britain |
پێشانگا
دەستکاریپێشانگاکە لە نێوان ٢٧ی ئازار و ١١ی ئابی ٢٠١٩ لە تەیت بریتانیا بەڕێوەچوو، کاریگەرییەکانی ڤان گۆخ لەسەر نیگارکێشە بەریتانییەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیادا درووست بوو کاتێک وەک بازرگانێکی ھونەری ڕاھێنراو لە لەندەن لە نێوان ساڵانی ١٨٧٣ بۆ ١٨٧٦ کاری دەکرد،[١] کاریگەرییەکەی لە ڕۆمانەکانی چارڵز دیکنز و جۆرج ئێلیۆت، ھەروەھا نیگارەکانی جۆن کۆنستابڵ و جۆن ئێڤێرت میلایس. ھەروەھا ھونەرمەندانی بەریتانی کە ئیلھامیان لە ڤان گۆخەوە وەرگرتبوو، لەوانە فرانسیس بیکۆن، دەیڤید بۆمبێرگ و کۆمەڵەی کامدن تاون.[٢]