ژینناسیی خانەیی

لێکۆڵینەوەی زانستیی خانەکان

ژینناسیی خانەیی (ھەروەھا ژینناسیی خانە یان خانەناسی) لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە، کار و ئاکاری خانەکان دەکات.[١][٢] ھەموو ئۆرگانیزمە زیندووەکان لە خانەکان پێک ھاتوون. خانە یەکەی بنەڕەتیی ژیانە کە لە ژین و کارکردنی ئۆرگانیزمەکان بەرپرسە.[٣] ژینناسیی خانەیی لێکۆڵینەوەی یەکە پێکھاتەیی و کردارییەکانی خانەکانە. ھەردووک خانە ناوک سەرەتایی و ناوک ڕاستەقینەکان دەگرێتەوە و چەندین ژێربابەت لەخۆ دەگرێت لەوانە لێکۆڵینەوەی مێتابۆلیزمی خانەیی، ڕاگەیێنیی خانەیی، سووڕی خانە، زیندەکیمیا و پێکھێنانی خانە. لێکۆڵینەوەی خانەکان بە بەکارھێنانی چەند تەکنیکی وردبینی، خانەچاندن و کەرتکەرتکردنی خانەیی ئەنجام دەدرێت. توێژینەوە لە ژینناسیی خانەیی لەگەڵ چەندین بواری تری وەک جێنەتیک، جێنەتیکی گەردی، ژینناسیی گەردی، وردەژینناسیی پزیشکی، بەرگریناسی، و کیمیای خانەیی پێکەوەبەستراوە.

ژینناسیی خانەیی
لقیژینناسی
بەشێکە لەژینناسی
بوارەکانی خوێندنخانە
جێبەجێکارژینناسی خانەیی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Cells and genomes». Molecular Biology of the Cell (چاپی 6th). New York, NY: Garland Science. 2015. لاپەڕە 1–42. ژپنک ٩٧٨-٠٨١٥٣٤٤٣٢٢.
  2. ^ «Cell Biology | Learn Science at Scitable». www.nature.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Cell and Molecular Biology. Rastogi Publications. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لاپەڕە 11. ژپنک ٩٧٨-٨١٧١٣٣٨١٧٧.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری