سووڕی خانە (ئینگلیزی: Cell cycle) ئەو قۆتاغانە دەگرێتەوە کەخانە دەگرێتەوە کەخانە لەماوەی ژیانیدا پیایدا دەڕوات. ئەو قۆناغانەش بریتین لەدابەشبوونی خانە وماوەی نێوان دوو خانە پێی دەڵێن نێوانەقۆناغ (Interphase) نێوانە قۆناغ لەسێ قۆناغ پێکدێت، بەڵام کرداری دابەشبوونی خانە بەدوو قۆناغدا ڕوودەدات، کاتی دابەشبوونی خانە، سایتۆپلازم و کرۆمۆسۆمەکان بەیەکسانی لەنێوان دوو خانەی نوێدا دابەش دەبن. دابەشبوونی خانەش دابەشبوونی ناووک و سایتۆپلازم دەگرێتەوە.

وێنەی سووڕی خانە

قۆناغەکانی سووڕی خانە دەستکاری

نێوانە قۆناغ دەستکاری

خانە زۆرترین ماوە لەسوڕی ژیانی خۆیدا لە نێوانە قۆناغ بەسەر دەبات. قەبارەی خانە نوێیەکان کە ڕاستەوخۆ دوای دابەشبوونی خانە پەیدا دەبن تاڕادەیەک نیوەی قەبارەی خانە بنەڕەتییەکەیە. کاتی قۆناغی یەکەم لەنێوانە قۆناغ کەپێی دەلێن گەشەی یەکەم (G1 Phase)یە، Gap1 خانە نوێیەکان گەشەدەکەن تابگەن بەقەبارەی پێگەیشتن. هێمای G1 بۆ ئەو ماوەیە دادەنرێت کەدوای دابەشبوون دێت و لەپێش کرداری دوو هێند بوونی (دی ئێن ئەی DNA) دایە،؛کاتێک خانەکان دەگەنە قەبارەی پێگەیشتن دەگوازرێنەوە بۆ قۆناغی دووەم، کە "قۆناغی درووست بوونە" (Synthesis (S) Phase)، ئەو قۆناغەیە کەتێدا لەبەرگرتنەوەی (دی ئێن ئەی، DNA) ڕوودەدات و دووهێندە دەبێت، "قۆناغی گەشەی دووەم" (Gap2 (G2) Phase ئەو ماوەیە دەنوێنێتکەلەدوای لەبەرگرتنەوەی (DNA)دا دێت، ئەم قۆناغەش ئەو ماوەیەیە کە تێیدا خانەکان دەتوانن خۆیان ئامادەبکەن بۆ دابەشبوونی خانە لەسووڕی خانە بێنەدەرەوە ئاسایی لەقۆناغی G1دا بچنە بارێکەوە پێی دەڵێن "قۆناغی خامۆش" G0. لەم قۆناغدا خانەکان ڕانابن بە لەبەرگرتنەوەی (DNA)ی خۆیان، خۆشیڵن بۆ دابەشبوونی خانە ئامادە ناکەن. خانەی زۆر هەن کە کەلە قۆناغی خامۆشی دادەمێنێتەوە بۆ نموونە: دەمارە خانە تەواو گەشەکردوەکان لەناوەندە کۆئەندامی دەماردا لە دابەشبوون (لەکاتی پێگەیشتندا) دەوەستن هەرگیز دابەش نابنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • زیندەزانی - (کتێبی پۆلی دەیەمی زانستی - کتێبی قوتابی)