ژیان جوانە (بە ئیتالی: La vita è bella) فیلمێکی ئیتالی ١٩٩٧ـە لەجۆری دراما و کۆمێدیا، کە لەدەرھێنان و نواندنی سەرەکی ڕۆبێرتۆ بێنیگنی ھەروەھا ڕۆبێرتۆ بەھاوبەشی ڤینزینۆ چرامی کاری نووسینی فیلمەکەیان کردووە. فیلمەکە وێڕای ئەوەی لەجۆری کۆمێدییە بەڵام باسی تراژیدیا و کۆمەڵکووژی جووەکان دەگێڕێتەوە لەلایەن نازیییەکان.

ژیان جوانە
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرڕۆبێرتۆ بێنیگنی
بەرھەمھێنەرGianluigi Braschi
ئێلدا فێری
نووسەرڕۆبێرتۆ بێنیگنی
ڤینزینۆ چرامی
ئەکتەرانڕۆبێرتۆ بێنیگنی
Nicoletta Braschi
Giorgio Cantarini
Giustino Durano
Horst Buchholz
مۆسیقانیکۆلا پیۆڤانی
وێنەگری سینەماییتۆنیۆ دێلی کۆلی
مۆنتاژسیمۆنا پاگی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەمیریماکس فیلمز
دەرچوون٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧
ماوەی فیلم١١٦ خولەک[١]
وڵاتئیتالیا
زمانئیتالی
ئەڵمانی
ئینگلیزی
تێچوون$٢٠ میلیۆن[٢]
داھات$٢٢٩٫٢ میلیۆن

فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیشی بردەوە کەتێیدا سێ خەڵاتی ئەکادیمیا (ئۆسکار)ی بردەوە کە لەنێوییان ڕۆبێرتۆ بێنیگنی بووە باشترین ئەکتەر بۆ ئۆسکاری ١٩٩٩ وە فیلمەکەش بووە باشترین فیلمی بیانی. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٨ لە فێستیڤاڵی فیلمی کان خەڵاتی گەورە (Grand Prix)ی بردەوە.

چیڕۆک دەستکاری

لەساڵی ١٩٣٩ لە شانشینی ئیتالیا، لاوێکی جوولەکە بەناوی گویدۆ دەکەوێتە خۆشەویستی ژنێکی دەوڵەمەند بەناوی دۆرا و ھاوسەرگیری دەکەن و منداڵییان دەبێت بەڵام تراژیدیای دژی جولەکەکان لەلایەن نازییەکانەوە ئەم خێزانە بەختەوەرە لەیەکتری جیادەکاتەوە بۆ کەمپە زۆرەملێیەکانی ئەڵمانیا و لەکۆتاییدا گویدۆ لەپێناو سەلامەتی خێزانەکەی ژیانی خۆی بەخت دەکات.

پەڕاوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "LA VITA E BELLA (LIFE IS BEAUTIFUL) (12A)". Buena Vista International. British Board of Film Classification. 26 November 1998. Retrieved 23 August 2013. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Box Office Information for Life is Beautiful". The Wrap. Archived from the original on 19ی Juneی 2013. Retrieved 4 April 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری