ژیانەکەی ترم وەک دوژمنێک: ھەموو ڕێگاکان بەرەو لەناوچوو دەچن

ژیانەکەی ترم وەک خراپەکارێک: ھەموو ڕێگاکان بەرەو لەناوچوونن بە (ژاپۆنی: 乙女ゲームの破滅フラグしかない悪役令嬢に転生してしまった ئۆتۆمێ گێمـ نۆ ھامێتسو فراگو شکا نای ئکویاکو ڕێیجۆ نی تێنسێی شتێ شیماتتا) مانای (من لەدایکبوومەوە لەناو Otome Game وەکوو خراپەکارێک تەنھاش بە ئاڵا تێکدەرەکانەوە) و ھەروەھا بە شێوازی کورت (はめふら) (ئامێ فورا) ش ناسراوە لە ژاپۆنی، ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە کەلەلایەن ساتۆرو یاماگوچی نوسراوەتەوە و وێنەکێشانی لەلایەن نامی ھیداکا دا بۆکراوە. ئەلقە بڵاوکردنەوەکان لە سالی ٢٠١٤ دا دەستی پێکرد و لە سایتێک کە ڕۆمان دابین کردن لەسەر ئەندامەکانییەتی بڵاوکرایەوە، (Shōsetsuka ni Narō)، بۆ یەکەم جار ڕۆمانەکە لەلایەن کۆمپانیای ئیچیجینشا دا بڵاوکرایەوە، کە لە مانگی ھەشتی ٢٠١٥ دا بوو، نۆ کتێبی تر لە سالی ٢٠٢٠ دا بڵاوکرایەوە، لە ئەمەریکاشدا لەلایەن کۆمپانیای (J-Novel Club.) دا ڕێگەپێدان و بڵاوکردنەوەی بۆ کرا

بەرگی کتێب

مانگاکەیی و کارە ھونەرییەکانی لەلایەن ھیداکادا ئەلقەرێژکردنی بۆ کرا لە گۆڤاری شۆجۆ مانگای کۆمپانیای ئیچیجینشا دابوو، لە ٢٠١٧ـە بەدواوە لە پێنج کتێبی تانکۆبۆن کۆکردنەوە بۆ کرا و ڕێگەپێدانی بە ئینگلیزی بۆ کرا لەلایەن کۆمپانیای (Seven Seas Entertainment)[١]

چیرۆکدەستکاری

کاتارینا کرایس کچێکی گەنجی خانەوادەیەکی خانەدان، ڕۆژێک بەردەبێتەوە و سەری بەر ئەرزەکە دەکەوێو یادەوەرییەکانی ژیانی ڕابردووی دێتەوە یاد وەک ئۆتاکۆیەک، ئەوکات ھەست بەوە دەکات کە ئەو لەدایک بووەتەوە لەناو جیھانی یاری otome game، خۆشەویستی خۆشبەختانە، لەدایک بووەتەوە وەک کەسێکی خراپەکاری ناو یارییەکە، بەڵام جیاواز لەوەی یاریکەرێک یاری دەکات لەناو یارییەکە، کاتارینا لەناو ژیانی یارییەکە شتێکی زۆر خراپ چاوەروانییەتی

ئەویش یان دەمرێت یان دوردەخرێتەوە، بۆ ئەوەی لەمانە دووربێت دەست دەکات بە پلان دانان بۆ ئەوەی لەھەر یەکێک لەم ڕێگایانە دوور بێت کە زیانی پێدەگەیەنێت لە یارییەکە، ھەرچۆنێک بێت، ئەمە وادەکات کە شتی چاوەروانەکراو ڕووبدات لەگەل کارەکتەرەکانی ناو یارییەکە.

کارەکتەردەستکاری

  • کاتارینا کرایس (カタリナ・クラエス کاتارینا کرایس) - دەنگەکان (مایا ئوچیدا[٢] - (ژاپۆنی)، جینی (ئینگلیزی)[٣]
  • گیۆردۆ ستیوارت (ジオルド・スティアート جیۆردۆ ستیوارتۆ) - دەنگەکان (شۆوتا ئاۆیی، ئاسامی سێتۆ[٤] (مناڵی) - (ژاپۆنی)، گریفن بێرنس[٣](ئینگلیزی)
  • کیس کرایس (キース・クラエス کیس کرایس) - دەنگەکان (تێتسویا کاکیھارا، سۆرا ئامامیا[٤](مناڵی) - (ژاپۆنی) گریفن پواتو[٣](ئینگلیزی)
  • ئالان ستیوارت (アラン・スティアート ئاران ستیوارتۆ) - دەنگەکان (تاتسوھیسا سزوکی، موتسومی تامامورا،[٤] (مناڵی) - (ژاپۆنی) برایس پاپنبرۆک (ئینگلیزی)
  • نیکۆل ئاسکارت (ニコル・アスカルト نکۆرو. ئاسکارتۆ) - دەنگەکان (یۆشیتسوگو ماتسوۆکا، ماۆۆ[٤](مناڵی) - (ژاپۆنی)، نیکۆلاس ڕۆیی[٣] (ئینگلیزی)
  • ماری ھەنت (メアリ・ハント میاری ھەنتۆ) - دەنگەکان (میھۆ ئۆکاساکی[٥]- (ژاپۆنی)، کۆلین (ئۆ)شانیسی[٣] (ئینگلیزی)
  • سۆفیا ئەسکارت (ソフィア・アスカルト سۆفیا ئەسکارتۆ) - دەنگەکان (ئینۆری میناسێ[٥] - (ژاپۆنی)، کیرا بەکلاند[٣] (ئینگلیزی)
  • ماریا کەمپبێل (マリア・キャンベル ماریا کەمنبێرو) - دەنگەکان (ساۆری ھایامی[٥]- (ژاپۆنی)، مێلیسا فان[٣] (ئینگلیزی)
  • سێریوس دیێکێ (シリウス・ディーク شیریوس دیک) ڕافایل والت (ラファエル・ウォルト ڕافایرو وارتۆ) - دەنگەکان (تۆشیکی ماسودا[٦]- (ژاپۆنی)، کریس ھەکنی (ئینگلیزی)
  • ئان شێلی (アン・シェリー, ئان شێری) - دەنگەکان (ئازومی واکی[٧] - (ژاپۆنی)، کیرامی لی (ئینگلیزی)

ئەنیمیدەستکاری

ئەنیمییەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کۆمپانیای Ichijinsha دا ئاگادارکردنەوەی بۆ کرا،[٨]

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Seven Seas ڕێگەپێدانی دا بە ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچوونن مانگا (نوێکراوەتەوە). تۆری ھەواڵی نوێی ئەنیمی، ٢١ ی ئەیلوولی ٢٠١٨
  2. ^ Hodgkins, Crystalyn (٢٠ ی تشرینی یەکەمی، ٢٠١٩) ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچونن ، ڤیدیۆی پرۆمۆی ئەنیمی ستافەکان، ئەکتەرەکان، دەخاتەڕوو، مانگی نیسانی ٢٠٢٠، تۆری ھەواڵی نوێی ئەنیمی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
  3. ^ ی ا ب پ ت ج چ Mateo, Alex (١٥ ی ئایاری ٢٠٢٠) ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچونن، ئەکتەرەکانی دۆبلاژ خرانە ڕوو، تۆڕی ھەواڵی ئەنیمی، ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٠
  4. ^ ی ا ب پ Loo, Egan (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠) ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچونن، دووەم ڤیدیۆیی ئەنیمیەکە ئەکتەرەکان زیاتر دەخاتە ڕوو، تۆری ھەواڵی نوێی ئەنیمی، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)
  5. ^ ی ا ب Loo, Egan (١٩ی شوباتی ٢٠٢٠) ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچونن، سێیەم ڤیدیۆیی ئەنیمیەکە ئەکتەری زیاتر دەخاتە ڕوو، ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٠
  6. ^ "سیریوس دیێکێ بڵاوکراوە لەسەر ئەکتەر. TVアニメ『乙女ゲームの破滅フラグしか無い悪役令嬢に転生してしまった…』公式サイト (بە ژاپۆنی). Retrieved March 13, 2020.
  7. ^ "ئان شێلی بڵاوکراوە لەسەر ئەکتەر". TVアニメ『乙女ゲームの破滅フラグしか無い悪役令嬢に転生してしまった…』公式サイト (بە ژاپۆنی). Retrieved March 13, 2020.
  8. ^ Pineda, Rafael Antonio (١٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). "ژیانەکەی ترم وەک خراپەرێک : ھەموو رێگاکان بەرەو لەناوچونن رۆمانەکەی دەکرێت بە ئەنیمێ ، ". تۆری ھەواڵی ئەنیمی. تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.