ژاپۆن دوای داگیرکردن
ژاپۆن دوای داگیرکردن (بە ئینگلیزی: Postwar Japan) قۆناغێکە لە مێژووی ژاپۆن کە لە دوای داگیرکردنی ژاپۆن لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٥٢ کۆتاییی ھات. لەو سەردەمەدا ژاپۆن وەک زلھێزێکی ئابووری و سیاسی جیھانی خۆی جێگیر کرد. دەستووری ژاپۆن لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ پەسەند کرا و لە ٣ی ئایاری ١٩٤٧ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم یاسایە مادەی ٩ی دەستووری ژاپۆنی لەخۆگرتبوو کە ژاپۆنی سنووردار دەکرد لە ھەبوونی ھێزی سەربازی و بەشداریکردن لە شەڕدا؛ بەڵام لە ساڵی ١٩٥٤ەوە ئەم وڵاتە ھێزی بەرگری خۆپارێزی ژاپۆنی (سوپای ژاپۆنی)ی ھەیە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مانای مادەی نۆیەم بە شێوەیەکی جیاواز لێکدراوەتەوە، بەو پێیەی ئێستا ئەمریکا داوای لە ژاپۆن دەکات کە ئاسایشی خۆی کۆنترۆڵ بکات و زیاتر ھاوتەریب بێت لەگەڵ ستراتیژی سەربازی ئەمریکا. پارتی لیبراڵ دیموکرات (ژاپۆن) دەیەوێت دەستوور و مادەی نۆ ھەموار بکاتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Postwar Japan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژاپۆن دوای داگیرکردن تێدایە. |