ڕەوڕەوە یا ڕاوڕاوێلکە، (بە لاتین Charadriidae، بە عەرەبی زقزاقیە ، به‌فارسی سلیم) تۆرەمەیەک باڵندەن کە لە تەنکاوان دەژین، دندووکیان تیژە، توند دەفڕن، پێڕۆن، کاتی چینە سەروکلکیان زوو- زوو دەجووڵێنن، زۆربەیان کۆچەرین و بە پۆل دەفڕن، لە سەر ھەردی ڕووتەن ھێلانە ساز دەکەن. دانەوێڵەو گیانەوەری ورد دەخۆن، ٦٤-٦٢ جۆریان ھەیە کە ناسراوترینیان بریتییە لە:

  • بەردگێڕە
  • دەیدومەک
  • ڕەوڕەوە بۆرە
  • ڕەوڕەوە زێڕە
  • ڕەوڕەوەی بچووک
  • زیقاوە
ڕەوڕەوەی بچووک

سه‌رچاوه‌ دەستکاری

فه‌رهه‌نگی باڵنده‌ - ئه‌حمه‌د به‌حری