ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی

ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی لە ١٩٠٧ (بە ئینگلیزی: Anglo-Russian Convention of 1907، بە ڕووسی: Англо-Русская Конвенция 1907 г.) یان ڕێککەوتننامەی نێوان شانشینی یەکگرتوو و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لەبارەی فارس، ئەفغانستان و تبت (بە ئینگلیزی: Convention between the United Kingdom and Russia relating to Persia, Afghanistan, and Tibet، بە ڕووسی: Конвенция между Соединенным Королевством и Россией относительно Персии, Афганистана, и Тибета[١] لە ٣١ی ئابی ١٩٠٧ لە سەنت پیتەرزبورگ واژوو کرا. ڕێککەوتننامەکە کۆتایی بە ڕکابەریی دێرینە لە ئاسیای ناوەندی ھێنا و توانای ئەوەی بەو دوو وڵاتە دا تاوەکوو وەپێش ئەڵمانییەکان بکەونەوە کە دەیانھەویست بەرلین ھەتا بەغدای بە ھێڵێکی نوێی شەمەندەفەر پێکببەستنەوە و ئەوە دەبوو ھۆی یەکگرتنی ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی و عوسمانی.

ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی لە ١٩٠٧
نەخشەی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا، کە ھەرێمەکانی ژێر حوکمڕانی یان دەسەڵاتی بەریتانیا و ڕووسیا نیشان دەدات.
ڕێکەوتی ئیمزاکردن٣١ی ئاب [شێوەی کۆن ١٨ی ئاب] ١٠٩٧
Locationسەنت پیتەرزبورگ، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
Signatories

ئەو ڕێککەوتننامەیە بە ناکۆکییەکانی سەبارەت بە وڵاتی فارس (ئێران) کۆتایی ھێنا. بەریتانیای مەزن بەڵێنی دا تاوەکوو لە باکووری فارس دوور بکەوێتەوە و ڕووسیاش باشووری فارسی وەکوو بەشێک لە ھەرێمی ژێردەستی بەریتانیا بە فەرمی ناساند. ڕووسیا ھەروەھا بەڵێنی دا کە لە تبت و ئەفغانستان دوور بمێنێتەوە. بەھۆیەوە، لەندەن وامەکان و ھەندێک لە پاڵپشتییە سیاسییەکانی درێژە پێدایەوە.[٢][٣] ڕێککەوتننامەکە پەیوەندیی نێوان بەریتانیا و ڕووسیای کە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی فارس،[٤][٥] میرنشینی ئەفغانستان، تبتی دیار دەکرد، ھەتا ئاستێکی زۆر بەھێز کرد. بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی، ھەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوو و ڕووسیای لە فارس دیار کرا، جەخت کرایەوە کە نابێت ھیچ وڵاتێک دەست لە کاروباری ناوخۆییی تبت وەردات و دەسەڵاتی بەریتانیا لە ئەفغانستان بە فەرمی ناسێندرا.[٦][٧] ئەو ڕێککەوتنە بووە ھۆی دامەزراندنی ڕێککەوتنی سێلایەنە.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ See text in British Documents on the Origins of the War 1898–1914, Volume IV, The Anglo-Russian Rapprochement 1903–7. Edited by G. P. Gooch and H Temperley. Her Majesty's Stationery Office, London 1929. pp 618–621. Appendix I – Full Text of Convention between the United Kingdom and Russia relating to Persia (Iran), Afghanistan, and Tibet, Signed At St Petersburgh, August 31, 1907 (in French)
  2. ^ Barbara Jelavich, St. Petersburg and Moscow: Tsarist And Soviet Foreign Policy, 1814–1974 (1974), pp 247–49, 254–56.
  3. ^ Ewen W. Edwards, "The Far Eastern Agreements of 1907." Journal of Modern History 26.4 (1954): 340–355. Online
  4. ^ British Documents on the Origins of the War 1898–1914, Volume IV, The Anglo-Russian Rapprochement 1903-7. Edited by G.P. Gooch and H Temperley. Her Majesty's Stationery Office, London 1929. p618-621. Appendix IV – Revised Draft of Agreement Concerning Persia, Sent to Sir A. Nicholson by Sir Edward Grey on June 6, 1907
  5. ^ Yale Law School: "Agreement concerning Persia" (in English)
  6. ^ The Major International Treaties of the Twentieth Century, Volume 1. Edited by J.A.S. Grenville and B. Wasserstein. Routledge London 2001. p45. Conventions between Russia and the United Kingdom relating to Persia, Afghanistan, and Tibet, St Petersburgh, August 31, 1907
  7. ^ ئ ا Encyclopædia Britannica Inc. Anglo-Russian Entente