ڕێپێوان یان ڕێڕۆیشتنی سەربازی ئاماژەیە بۆ ڕۆیشتنێکی ڕێکخراوە، یەکپۆشی و جێگیر بەرەو پێشەوە؛ بە شێوەیەکی گشتی، ئاماژەیە بۆ جووڵەی ھێزی وشکانیی سەربازیی و یەکە سەربازییەکان لەژێر فەرمانێکدا.[١] زۆرجار ڕێپێوان بە مۆسیقای ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە نمایشی ئاھەنگی سەربازی و مەدەنییەوە ھەیە. بەشێکی سەرەکییە لە مەشقی بنەڕەتی سەربازی لە زۆربەی وڵاتان، و بەزۆری سیستەمێکی فەرماندەیی مەشق و ڕاھێنان لەخۆدەگرێت.

ڕێپێوانی سەربازیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان

مەبەست

دەستکاری

زۆرێک لە ئیمپراتۆرییەتەکانی کۆن سەرەتا پەرەیان بە ڕێپێوان داوە وەک ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی سەربازەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بەبێ ئەوەی تێکەڵ بە سەربازەکانی تر ببن.[٢] سەربازێک کە فێری ڕێپێوان دەبێت بۆ تەپڵ لێدان و مۆسیقای جەنگی و فەرمانەکانی تر، بە توخمێکی سەرەکی فێرکراویی ھونەریی سەربازی دادەنرێت.

لە ھێزی دەریایی ئەمریکادا، مەشقی ڕێکخستنی نزیک بۆ ڕێپێوان بەکاردەھێنرێت بۆ پێشخستنی وەرزشکاری، گوێڕایەڵی فەرمانەکان، ورە، متمانە، و سەرکردایەتی.[٣]

نمایشەکان

دەستکاری

بۆ ھەندێک لایەن ڕێپێوان ڕێوڕەسمێکی سەرەکی ورەبەخشە. بۆ نموونە لە ئێرلەندای باکوور ساڵانە سەدان ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. زۆرجار ڕێپێوان وەک ھێمای کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو سەیر دەکرێت و زۆرجار وەک چالاکییەکی خێڵەکی یان ھۆزێکی تایبەت سەیر دەکرێت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «March Definition & Meaning | Britannica Dictionary». www.britannica.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Military.com (٣١ی ئازاری ٢٠٢١). «The Importance of Drill». Military.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ Marine Corps Drill and Ceremonies Manual (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  4. ^ Dominic Bryan (2000). Orange Parades: The Politics of Ritual, Tradition and Control. Pluto Press. ISBN 0-7453-1413-9.