ڕێزدێنت ئیڤڵ: دە مێرسنێریز تری-دی

ڕێزدێنت ئیڤڵ: دە مێرسنێریز تری-دی (بە ئینگلیزی: Resident Evil: The Mercenaries 3D) یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ. کایەکە لەلایەن کاپکم پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە ژاپۆن، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە باکووری ئەمریکا و ١ی تەممووزی ٢٠١١ لە ئەورووپا خراوەتە بازاڕەوە. پەرەپێدانی کایەکە لە کۆنفرانسی نینتێندۆی ٢٠١٠ ڕاگەیەندرا. وەک مێرسینێریزەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ و ٥، دەبێت کایەکەران لە ماوەیەکی دیاریکراودا زۆرترین دوژمن بکوژن.

سەرچاوەکان دەستکاری