ڕێد ھەت (بە ئینگلیزی: Red Hat) لینوکس دابەشکراوێکی لینوکس بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ درووست بووە ئەخیرین ڤێرژنی لە مارسی ٢٠٠٣ بڵاوبوویەوە وە پەرەپێدانی لە ھەمان ساڵدا کۆتای پێ ھات بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای ڕێدھەت پشتگیری لێ دەکرد. دوای ڤێرژنی ٩ ئەم کۆمپانیایە دەستی کرد بە دەرکردنی دوو دابەشکراوی جیاواز. فدووڕا کە دابەشکروێکی خۆڕاییە کە لە ئێستەدا لە پەرەپێدانی پرۆژەی فدووڕا یە وە کۆمپانیای ڕێدھەت پشتگیری دەکات. وە دابەشکراوی بازەرگانی بەڵام سەرچاوە کراوە بە ناوی ڕێدھەت ئینترپرایز لینوکس(Red Hat Enterprise Linux)) بە کورتی ڕەھێڵ (RHEL) کە بەکارھێنەران تەنھا بە پێدانی نرخی ئیشتراک دەتوانن سوودمەند بن لە پشتیوانی کۆمپانیاکە.