ڕێبازی کلاسیزم دەستکاری

یەکێکە لە دیارترین ڕێبازە ئەدەبیەکان، لە سەدەی ١٦دا لە ئیتالیا سەری ھەلداو لە سەدەی ١٧دا لە فەرەنسا پەرەی سەند. ھۆکاری دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ شۆرشی فەرەنسا لە مەیدانی ئەدەب و ھونەردا. ئەدەبیاتی ڕیالیزم لەسەر بنەمای زیندووکردنەوە و لاسای کردنەوەی ئەدەبیاتی کۆنی یۆنانی و ڕۆمانی دروست بووە، ھاوکات چەرخی ڕێسناسیش ھۆکارێکی بەھێز بووە بۆ گەشەپێدان و بلاوبونەوە و زاڵ بوونی ئەدەبەکە. بە گشتی کاری لەسەر زیندووکردنەوەی شاکارەکانی (ئەفلاطون و ئەرستۆ و ھۆراس و سۆفۆکلیس و ئەرستۆڤانی یۆنانی) دەکرد کە ماوەیەکی زۆر لەلایەن کلێساوە قەدەغە کرابوون بە بیانووی ئەوەی دژ بە مەسیحییەتە.

وشەی کلاسیزم دەستکاری

زۆر بیرورا ھەیە دەربارەی سەرەتاکانی ئەو وشەیە لە دیارترینیان دەستکاری

  1. وشەی کلاسیزم لە بنچینەدا لە وشەی (کلاسیس - classis)ی لاتینییەوە ھاتووە کە لە سەرەتادا بە مانای (کەشتیگەل) ھاتووە و دواتر مانای وشەکە گۆراوە بۆ (پۆل).
  2. وشەی کلاسیزم لە وشەی (classicus)ی چین و توێژەکانەوە وەرگیراوە و دواتر واتایەکی خوازەی وەرگرتووە بۆ ئەدەب.

مێژووی بەکارھێنانی ئەم وشەیە دەستکاری

یەکەم کەس کە زاراوەی کلاسی بەکارھێناوە نووسەرێکی ڕۆمانی بووە بە ناوی (ئولوس جیلوس) لە سەدەی دووەمی زایینی بۆ جیاکردنەوەی ئەدەب.

خەسڵەتەکانی بریتیبوون لە دەستکاری

  1. عەقل
  2. لاسای کردنەوەی سروشت
  3. لاسای کردنەوەی پێشینان
  4. زمان
  5. یاسای سێ یەکێتی

پرەنسیپەکانی ڕێبازی کلاسیزم دەستکاری

١- لاسای ئەدەبیاتی کۆن دەکاتەوە: چەشە لە ئەدەبیاتی یۆنانی و لاتینی وەردەگرێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کو نووسەرانی سەدەی ١٧ھەم ھەمیشە چاویان لەوە بووە کە جۆرە ئەدەبێکی وا بھێنە کایەوە کە لە بەھێزیدا شان بات لە شانی ئەدەبیاتی کۆن.

٢- ئەم جۆرە ئەدەبە زادەی ئەقڵە: کلاسیزم ھەمیشە ھەولی گەیشتن بە ڕاستییە گشتییەکان دەدات، لە بەر ئەم ھۆیەش بەشی زۆری کلاسیزم لە ئەدەبدا بەرھەمی شانۆگەری بووە.

٣- گرنگیدان بە زمان: ئەدەبیاتی کلاسیزم ڕێزێکی زۆر لە بنەما و بنچینەکانی زمان دەگرێت. کلاسیزم ھەمیشە چاو دەبرێتە جوانی و ڕەسەنایەتی زمانەکە.

٤- ڕون و ئاشکرای لە دەربرێن: یەکێک لە گرنگترین بنەمای ئەدەبیاتی کلاسیزم ڕونی و ئاشکرایییە، لەم بارەیەوە ڕەخنەگری فەرەنسی (بوالۆ) باوەری وایە ھەر شتێک بە ڕوونی ھەستی پێبکرێت دەکرێت بە ڕونیش دەرببرێت. کلاسیزمەکان بروایان وایە ھەر نارونییەک لە ئەدەبدا دەگەرێتەوە بۆ نارونی لە بیر و ئەقلی نووسەرەکە دەسەلات نەشکاندنی بەسەر بابەتەکەدا.

٥- لاسای کردنەوەی سروشت: کلاسیزم لە ئەدەبدا بە لاسای کردنەوەی سروشت دا دەنرێت.

٦- خۆ بەکەم زانین: کلاسیزمەکان دەبێت خۆیان بە کەم بزانن لە چاو ئەدیبەکانی پێش خۆیان.

٧- فێربوون لە ئەدبێکی کۆن: داواکردن لە شاعیران و ئادیبانی پێش خۆیان بۆ فێربوونی دەستوورەکانی کۆن (یۆنانی و ڕۆمانی).

٨- دەرنەبرینی ھەستی تاکەکەسی: نووسەر نەبێت ھەستی خۆی زال کات بەسەر بابەتەکەیا بەلکو گۆزارشت لەو بیر و ڕایە بکات کە لە کۆمەلدا بەسەندە.

٩- گرینگیدان بە پاکی و بێگەردی بابەتەکە: واتا ئەگەر نووسەر بابەتەکەی کۆمیدی بێت دەبێت ھەتا کۆتای ھەر لەسەر کۆمیدیا بروات وەگەر بابەتەکە ترژیدیا بوو دەبێت تا کۆتایی بابەتەکە تراژیدی بێت.

سەرچاوەکان:[١][٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ ڕێبازە ئەدەبییەکان (پۆلی دەیەمی دواناوەندی)
  2. ^ زمان و ئەدەبی کوردی (پۆلی یازدەهەمی دواناوەندی)