ڕیسێرچ گەیت (بە ئینگلیزی: ResearchGate) بریتییە لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی زانستی بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی زانایان و زانست خوازان لە سەرتاسەری جیھان. لەم سایتە دەشێ ئەکاونتێک دروست بکرێ و توێژینەوە، پرسیار، وەڵام دانەوە بخرێتە بەردەست گشت بکارھێنەران.[١]

ئەم سایتە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن دوو پزیشکی ڤایرۆس ناس و زانایەکی کۆمپیوتەر لە ئەمریکا بنیاد نرا. دواتر بنکەکەی گوازرایەوە بۆ بێرلینی ئەڵمانیا. لە ٢٠١١ تەنھا ٢٥٠٠٠ کەس بەکاری دەھێنا، بەڵام لە ٢٠١٤ بەکارھێنەرانی گەیشتنە شەش میلیۆن کەس.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری