ڕیزێن یارییەکی کوردییە کە دوو جۆری سێڕیزە و نۆڕیزە ھەیە. ئەم یارییە لە نێوان دوو کەس دەکرێت. لە سێڕیزەدا ھەرکەس بە سێ مۆرە و لە نۆڕیزەدا ھەرکەس بە نۆ مۆرە کایە دەکات. لەم یارییەدا ئەگەر سێ مۆرەی وەکوو یەک لەسەر یەک ھێڵ بن ئەوا کەسی خاوەن مۆرە براوە دەبێت و بە دڵی خۆی یەکێک لە مۆرەکانی ڕکابەرەکەی لادەبات.

سێڕیزە دەستکاری

سێڕیزە پێک ھاتووە لە چوارگۆشێک کە بە دوو ھێڵ یان خەت کراوەتە چوار بەشی یەکسان.

نۆڕیزە دەستکاری

نۆڕیزە پێک ھاتووە لە سێ چوارگۆش کە لە نێو یەکتر دان. ئەم چوارگۆشانە لە ناوەڕاستی ھەرکام لە پاڵەکانیاندا پێکەوە لکاون.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

{{پۆلی کۆمنز}]